وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر رووداوەكەی دوبز راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  • February 20, 2020
  • 295 Views
وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر رووداوەكەی دوبز راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وڵات

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەسەر  رووداوەكانی گوندی چەخماخەی سەر بە دوبز راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان وەزارتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات.

 لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە خەبات و نەبەردی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا، بە خوێنی رۆڵە ئازاكانی بەبێ جیاوازی، خەڵكی ناوچە دابڕاوەكانی بە هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان پاراستووە، بۆ رێگرتن لەدووبارە بوونەوەی رووداوی لەوشێوەیەش داوا دەكەن لەرێگەی دیالۆگی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە هەنگاوەكانی رێككەوتنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كورتتر و خێراتر بكرێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەی رابردوودا چەندینجار هۆشداریمانداوە لەمەترسی جموجۆڵەكانی تیرۆریستان لەوناوچانە و دەرفەتی سەرهەڵدانەوەیان لەئەنجامی ئەو بۆشایە ئەمنیەی كە ئێستا هەیە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم دەشڵێت” بۆیە رایدەگەینین، ئەركی حكومەتی عێراق و سوپای عێراق و هێزەكانی ترە گیان و ماڵی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە كورد، عەرەب، توركمان و پێكهاتەكانی تر بپارێزێت و سەلامەتی ئەوان لەئەستۆی ئەو هێزانەدایە كە لەو ناوچانە بوونیان هەیە.

شەوی ١٨ لەسەر ١٩ ی ئەم مانگە، گروپی چەكداری داعش هێرشیان كردە سەر گوندی چەخماخەی سەر بە قەزای دوبز لە ڕۆژئاوای كەركوك و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی كورد شەهید بوون و سێ هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو