پسپۆڕێکى بوارى ھەناویی چەند رێنمایەک لەبارەى خۆپاراستن لە کۆڕۆناوە بڵاودەکاتەوە

  • February 21, 2020
  • 1493 Views
پسپۆڕێکى بوارى ھەناویی چەند رێنمایەک لەبارەى خۆپاراستن لە کۆڕۆناوە بڵاودەکاتەوە

وڵات: د. زانا دزەیی پسپۆرى هەناوى

ئه‌و زانیارییه‌ پزیشكیانه‌ی له‌ باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ(2019) بڵاوده‌بنه‌وه‌ دڵخۆشكه‌رن و له‌و باره‌یه‌وه‌، د.زانا دزەیی، پسپۆڕی ھەناویی له‌ باره‌ی پێشهاته‌ پزیشكییه‌كانه‌وه‌ له‌ رێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زانیاری نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ده‌قی بابه‌ته‌كه‌

* تا ئێستا ئەوەی کە زۆر دڵخۆشکەرە، پزیشکانی تایبەتمەند دەڵێن ڤایرۆسەکە تەنھا لە رێگای پژمین و کۆکەوە دەگوازرێتەوە، واتا تا ئێستا زۆربەی زۆری حاڵەتەکان تەنھا لەم دوو رێگەیە بووە و بە تەنھا بە ھەناسە دانی ئاسایی و یان پیسایی و میزکردنەوە ناگوازرێتەوە.

* زۆربەی زۆری حاڵەتەکان حاڵەتی سادەن وەک سەرمابوونێکی ڤایرۆسیی کاتیی کە زۆربەمان لە وەرزی سەرما تووشی دەبین، زۆربەی حاڵەتە تووندەکانیش (زیاتر لە 80٪ یان) چاکبوونەتەوە.

* تا ئێستا رێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆڤید١٩، لە 2٪ بۆ 4٪ی تێنەپەڕاندووە.

* زانایانی پزیشکی چین رایانگەیاندووە، ئێستا پەتای کۆرۆنا لە لووتکەیە و پێدەچێت لەوە زیاتر گەشە نەکات و لە ماوەیەکی کورتیی داھاتوو، پەتاکە بەرەو نەمان بچێت.

* ھەریەکە لە وڵاتانی چین، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، رووسیا، ئەمه‌ریکا لە ھەوڵی بەردەوامی درووستکردنی پێکوتە (تەلقیح) یان دەرمانێکی دژە ڤایرۆسیی کۆرۆنا دان و ھەندێ لەم دەرمانانە ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەن و بەشێکی بەرچاوی تووشبوان سوودیان لێبینیوون.

* ئەوەی تا ئێستا ساغ بووه‌تەوە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، کۆرۆنای کۆڤید 19 بەرگەی گەرمی زیاتر لە 55 بۆ 60 پلەی سیلیزیی ناگرێت، بە تەنھا دەست شووشتنێکی ئاسایی بە ئاو و سابوون لەناو دەچێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو