لەپشت ئیندپێندتەوە

لەپشت ئیندپێندتەوە

وڵات سۆشیاڵ میدیا وەرگیراوە لەئەکاونتى هونەر تۆفیق


هەڵبژاردنی ئیندپێندتی عەرەبی لەلایەن بارزانیەوە بۆ گێڕانەوەی بەسەرهاتی ریفراندۆم مانادارە ۰

ماناکەشی لە سیڤی سەرنووسەرە سعودیەکەی عەزوان ئەخزەریەوە دەردەکەوێت کە هەڤپەیڤینەکەی لەگەڵ بارزانیدا سازداوە ۰
ئیندپێندنی عەرەبی موڵکی سعودیەی عەربی یە و ماوەی ساڵێکە بە زمانەکانی تورکی و فارسی و عەرەبی بۆ خزمەتی سعودیە و پەیامە سیاسیەکانی دەستیپێکردووە ٫ سەر بە کۆمپانیای راگەیاندن و پەیوەند ماڵی پادشایە ۰


پرسیارەکانی عەزوان ماکیرانە و وەڵامەکانیش مەترسیدارن لە کەسی مەسعود بارزانیەوە چونکە ناکۆکیەکان لەم ساتە هەستیارەی ناوچەکەدا گەرمتر دەکاتەوە ۰


ئەوەی مەبەستی عەزوان بوو ئەو گوتانە لە بارزانی وەربگرێت کە ئێران کەرکوکی داگیرکردووە و حەشدی شەعبی هێزێکی شیعی شەڕانگێزن دژ بەکورد و سونە ٫ ئەگەر ئەوان و هێزێکی تری کوردی نەبوایە وەک ئاماژەیەک بۆ یەکێتی ٫ ئەو لە ریفراندۆمەکەیدا سەرکەوتو دەبوو ۰

بارزانی بەخۆی لای عەزوانی سعودی باسی ناپاکی ئەمریکا دەکات لە بەرانبەریدا و دەڵێت پشتیان لێکردوم ٫ ستایشی وڵاتانی خلیج و سعودیەکەی عەزوانیش دەکات کە ئارامگیربوون لەئاست ریفراندۆمەکەیدا ۰


ئەوەی لەپشت ئەم دەرکەوتنەی ئیندپێندنتی سعودیەوە دەبینرێت تارمایی ئاشوبێکی ترە هاوشێوەی کۆبوونەوەکانی ئەردەن و ریازی ۲۰۱٤ ۰ ئەوەش ویستەکەی عەزوان بوو کە ئەو پەیامە بگەیەنێت ۰

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو