ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران بەرزبووەوە

  • February 22, 2020
  • 396 Views
ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران بەرزبووەوە

وڵات:


وەزارەتی تەندرووستی ئێران رایگەیاند، کەسێکی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانی لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکەش تووشی هەمان ڤایرۆس بوونە. 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ١٠ حاڵەتی دیکەی توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەستنیشانکراوە و کەسێکیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

بەو پێیەش ئاماری قوبانییانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەیشتە ٥ مردوو و ٢٧ توشبوو.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو