وڵات:
لە رووداێکی هاتووچۆدا سێ ئەندامی یەک خێزان لەسەر رێگای پیرمام-هەولێر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگای پیرمام-هەولێر لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاوسەر و منداڵەکەیان گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوەیەوەوە بووە.