پەروەردەی سلێمانی ژمارەیەك بڕیاری بۆ خۆپاراستن لەكۆرۆنا بڵاوكردەوە

  • February 22, 2020
  • 611 Views
پەروەردەی سلێمانی ژمارەیەك بڕیاری بۆ خۆپاراستن لەكۆرۆنا بڵاوكردەوە

وڵات:

په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی ژمارەیەك رێنمایی دەركر بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیی كۆرۆنا.

عومه‌ر ساڵح ئه‌حمه‌د بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ لەهەژماری فه‌رمی په‌روه‌رده‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئاماژەی بەوەكردووە”بەمەبەستی خۆپاراستن لە نەخۆشی و بەتایبەتی لە پەتای کۆرۆنا و باوەڕبوون بە (خۆپاراستن لە چارەسەر باشترە) ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرەکان و مامۆستایانی سەرجەم خوێندنگە وقوتابخانە و باخچەکانی سنوری پەروەردەی رۆژهەلات دەکەین کەپابەندی ئەم رێنماییانە بن لەلایەن لیژنەی باڵای سەر بە ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی پارێزگای سلێمانی دانراوەو پێویستە هەموان پابەندی بن:

یەکەم : رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

دووەم: وانەی یەکەم رێنمایی بردێت بە قوتابیان و خوێندکاران.

سێهەم: هەموو چالاکیەکان کەدەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی رابگیرێت لە ڤیستیڤال وئاهەنگ و کۆڕو سیمینار و گەشتی زانستی.

چوارەم: لەگەل بنکەی تەندروستی گەڕەکەکان هەماهەنگی تەواو بکرێت بۆ خۆپاراستن لە م نەخۆشی یە.

پێنجەم: گرنگی بە پاکوخاوێنی بدرێتو ئاو و پاککەرەوە دابین بکرێت.

شەشەم : لیژنەی پاکوخاوێنی قوتابخانە و لیژنەی فرۆشگا چالاکانە کاربکەن و بەدواداچوونی بەردەوام بکەن بۆ پاکوخاوێنی قوتابخانە و فرۆشگا بۆ دلنیابوون لە مەرجە تەندروستیەکان.

حەوتەم : هەر قوتابی خوێندکارێک ئەنفلۆنزا یان پەتای هەبوو کار ئاسانی بۆ بکرێت بۆ پشکنین و چارەسەر .

هەشتەم: پێویستە لە بەیانییەوە 23ی 2 یەکشەممە ێەم رێنماییانە جێبەجێ بکرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو