وڵات:تەندروستى
به گوێره‌ی دوایین توێژینه‌وه، كشمیش نزیكه‌ی 11 سوودی ته‌ندرووستی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه:
چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كی كه‌مخوێنییه‌وه و رێژه‌یه‌كی زۆری ئاسنی تێدایه.
ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده دژه ئۆكسیده‌كان و سوودی بۆ لابردنی ژه‌هری جه‌سته هه‌یه.
پرۆسه‌ی هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات و هه‌ست به تێربوون درووست ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ریشاڵانه‌ی كه تێیدا هه‌ن.
شه‌كری گلوكۆزی زۆره و بۆیه هێزێكی زیاتر ده‌داته جه‌سته.
دژی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانی ددانه و پووكه‌كانیش له هه‌وكردن ده‌پارێزێت.
كشمیش سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی مادده‌ی كالیسیۆمه، كه ئێسك به‌هێز ده‌كات و ده‌یپارێزێت.
برینه‌كانی گه‌ده چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌و پێیه‌ی رێژه‌یه‌ی زۆری كاربۆهایدارات و كالیسیۆمی تێدایه.
به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به ریشاڵ و بۆلیڤینۆلات، كۆئه‌ندامی ده‌مار و دڵ ده‌پارێزێت و رێژه‌ی كۆلیسترۆل له خوێن داده‌به‌زێنێت.
ترشه‌ڵۆكی گه‌ده چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پارێزگاری له چاو ده‌كات و له تووشبوون به نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت.
یارمه‌تی به‌هێزبوونی مێشك ده‌دات و هه‌ستكردنی به ماندووبوون كه‌مده‌كاته‌وه.