تەنها ڕێگە بە گەڕانەوە دەدرێت لە ئێرانەوە بۆهەرێم

  • February 23, 2020
  • 325 Views
تەنها ڕێگە بە گەڕانەوە دەدرێت لە ئێرانەوە بۆهەرێم

وڵات:

موختار حاجی عەلی، بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکان و راگەیاندن لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، “تا ئێستا ٣٨٠ گەشتیاری هەرێم لە ٢٠ی شوباتەوە کە لە ئێرانەوە وەگەڕاونەتەوە هەرێم، خراونەتە ژێر چاودێری وردی تەندروستییەوە”.

دوای ئەوەی کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەکی کاتی، بریاری داخستنی خاڵە سنوورییەکانی دا لەگەڵ ئێران، ئەویش دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە لە شاری قوم باکووری ئێران، لەئێستادا تەنها رێگە بە گەڕانەوە هاووڵاتییان دەدرێت بۆ وڵاتەکانیان و رێگە نادرێت هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران بکات و هیچ هاووڵاتییەکی ئێران-یش بێتە ناو خاکی هەرێمەوە.

بۆ مەبەستی رێگەگرتن لە هاتنە ناوەوەی ڤایرۆسەکە، ئامێری پێوست جێگیرکراوە لەسەر خاڵی سنووری باشماخ و لەکاتی گەیشتنەوەی هاووڵاتییانی هەرێم لە ئێرانەوە، بەو ئامێرانە پشکنینی بەراییان بۆ دەکرێت، دوای پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت لەلایەن کارمەندی تەندروستی مەرزی باشماخ-ەوە رەوانەی شاری سلێمانی دەکرێن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو