د.مەحموود عوسمان:حکومەتى نوێى عێراق بەزووى شکست دەهێنێت

  • February 24, 2020
  • 318 Views
د.مەحموود عوسمان:حکومەتى نوێى عێراق بەزووى شکست دەهێنێت

وڵات:

د.مەحموود عوسمان کەسایەتیەکی سیاسی کورد رایدەگەیەنێت ھیچ حکوومەتێک لە عێراق سەر ناگرێت تا میلیشیا دەسەڵاتی ھەبێت.

د.مەحموود عوسمان، کەسایەتی سیاسەتی کورد، ئەوەى ڕاگەیاندووە: “کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، کابینەیەکی لەرزۆک دەبێت و ھیچ حکوومەتێک بەو شێوەیە لە عێراق سەر ناگرێت، لەبەر ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق لە توانای سەرۆک وەزیراندا نییە، لەبەر ئەوەش کورد و سوننە بەشداری بکەن، یان نەیکەن، حکوومەت ھەر پێک دێت، بەڵام دواتر ھەرزوو تێکیش دەچێت.”

د.مەحمود باسى لەوشکردووە: “ھێشتا حکوومەت لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێ نەدراوە، کەچی سەدر ھەڕەشە دەکات، کەواتە حکوومەتی داھاتووش ھەر لە ئێستاوە بەرەو لەناوچوون دەچێت.”

جەختى لەوەشکردۆتەوە : “پڕۆسەی سیاسی لە عێراق شکستی ھێناوە و بە پێکھێنانی حکوومەتێکی نوێ چارەسەری کێشەکان ناکرێن، لەبەر ئەوەی عێراق کەوتووەتە دەست میلیشیات و خەڵکێک ھەرکاتێک چۆنیان ویست بەرنامەی خۆیان جێبەجێ دەکەن، کەواتە حکوومەت و سەرۆکوەزیران ھیچیان بەدەست نییە.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو