لە تەمەنی 113ساڵیدا بە تەمەنترین پیاوی جیهان كۆچی دوایی كرد

لە تەمەنی 113ساڵیدا بە تەمەنترین پیاوی جیهان كۆچی دوایی كرد

وڵات:هەمەڕەنگ

دوای دیاریكردنی وەكو بە تەمەنترین پیاوی جیهان و ناونووسینی لە كتێبی گینس، بە تەمەنترین پیاوی جیهان لە تەمەنی 113 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

شیتیسیۆ واتانابی هاوڵاتییەكی ژاپۆنی تەمەن 113ساڵ بوو، لە سەرەتای ئەم هەفتەیدا دەستەی سەرپەرشتیاریی كتێبی گینس وەك بە تەمەنترین پیاوی جیهان دەستنیشانی كرد و لە كتێبەكەدا ناونووسیان كرد، دوای رۆژێك لەو راگەیاندنەش ئەو هاوڵاتییە كۆچی دوایی كرد.

بەپێی ماڵپەڕی سكای نیوز كە رۆژنامەكانی ژاپۆنی كردووەتە سەرچاوەی هەواڵەكەی هاتووە “ئەندامانی خێزانەكەی وتوویانە بەو دواییانە واتانابی خواردنی نەخواردووە، هەروەها پلەی گەرمی جەستەی بەرزبووەتەوە و بە ئەستەم هەناسەی داوە”.

 شیتیسیۆ واتانابی ساڵی 1907 لە ژاپۆن لەدایكبووە، 5 كوڕ و 25 نەوەی هەیە، بۆ ماوەی 18 ساڵ لە تایوان وەكو فەرمانبەری حكومی كاریكردووە، بەردەوام سەرقاڵی چاندنی سەوزە و میوە بووە لە كێڵگە خێزانییەكەیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر خواردنە تەندروستەكانی خواردووە و بەردەوام گەشبین بووە. 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو