وڵات:
دەیان بەرپرس وئەندام ولایەنگرى هاوپەیمانى نیشتمانى لە دەڤەرى هەولێردەست لە کارکێشانەوەی بە کۆمەڵیان ڕاگەیاند لەوحزبە.
هەژار شەهید ئەحمەدخان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرپرسی کۆمسیۆنی چاودێری و بە دواداچوون لە هاوپەیمانى نیشتماى لە ئەکاونتى خۆى دەست لەکارکێشانەوەى ئەندامانى حزبەکەى بڵاوکردۆتەوە وکۆپیەکى بۆ(وڵات) نێردراوە.
لەڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەوەکراوە کە کەهاوپەیمانى لەئامانجە گشتیەکانەوە گۆڕدرا بۆبەرژەوەندى شەخسی هاوکات بەرژەوەندی تایبەتى وکەسى باڵى کێشاوەبەسەربڕیارەکانى ئەوحزبەدا.
هەژار شەهید ئەحمەدخان ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى دەست لەکارکێشاوەى هاوپەیمانى: ئەوەى بۆ(وڵات) پشت ڕاست کردۆتەوە، کە دەمانەوێت لێرەوە ئەوە ڕایبگەیەنن بۆ ڕاى گشتى كە هیچ پەیوەندیەكمان بە هاوپەیمانی نیشتیمانیەوە نەماوەو و پێمان وایە مانەوە تێیدا جگە لە بەهەدەردانی تواناكانمان هیچی تر نیە .
دەقى نامەى دەست لەکارکێشانەوەى ئەندامانى هاوپەیمانى نیشتمانى لەدەڤەرى هەولێر بۆمیدیاکان
ڕوونکردنەوە بۆ ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
بابەت / دەست لە کارکێشانەوەی بە کۆمەڵ
لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە و لێ بڕاوانە بە ئامانجی بەرژەوەندی گشتی و مۆدێلێكی نوێی حیزبایەتی دەستماندایە هاوپەیمانی و لە قۆناغە سەختەكاندا خۆڕاگر و دڵسۆز و لێبڕاوبوین ، بەڵام بەداخەوە هاوپەیمانی بە مەبەست لە ڕێگای خۆی لایداوە و بەرەو هێنانەدی ئامانجەكان هەنگاو نانێ ، بەڵكو ئامانجەكانی لە گشتی یەوە گۆراون بۆ شەخسی وە بەرژەوەندی تایبەت تێیدا زاڵە ، ئێمە دەمانویست هێزێكی كاریگەربین نەك دوكانی سیاسی كە ناشەفافی تێیدا گەشە بكات . دەمانەوێت لێرەوە پێتان ڕابگەیەنین كە هیچ پەیوەندیەكمان بە هاوپەیمانی نیشتیمانیەوە نامێنێت و پێمان وایە مانەوە تێیدا جگە لە بەهەدەردانی تواناكانمان هیچی تر نیە ، سوپاسی دڵسۆزانمان دەكەین و دڵخۆشین بەو هاوڕێیانەی لە هاوپەیمانیدا ناسیمانن و دڵنیاین بە دڵێكی گەورەوە كاردەكەن بەڵام دواجار ئەوانیش دەبنە قوربانی هەنگاوی بەرژەوەندی خوازانە ، دەشزانین بۆ وازهێنانی هەر هاودیدێكمان لەبری بەخۆدا چونەوە و چارەسەر كردنی كێشەكان پەنجەی تۆمەتمان ئاراستە دەكەن و لەوەشدا گەردەنتان ئازابێت ئەمانەش بەشێک لە ناوەکانن وە دەیانی تریش لەگەڵمانن بەڵام لەبەر هۆکاری تایبەت بە خۆیان نەیان ویست ناویان بهێنین……
هەژار شەهید ئەحمەد خان ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرپرسی کۆمسیۆنی چاودێری و بە دواداچوون
بارزان شەهید عبدللە گڕاوی ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران
عوسمان عبدللە بلباس ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران
سەنگەر فرحان ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران هۆشمەند قادر ، ئەندامی دامەزراوەی هەڵبژاردن سۆران
شەهید جلال ، ئەندامی دامەزراوەی ڕوناکبیری و گەشەپێدان
کۆسرەت حسن ، بەرپرسی بازنەی ۲ ی هەولێر
ڕەسوڵ ڕوڵکەیی ، بەرپرسی هۆشیاری و ڕوناکبیری
سیروان جەرگە ، بارزان ٲکرم ، ڕەنجدەر ، تەڵعەت ، هەردی ، ٲحمد میران ، ٳیسماعیل ، عبدالخالق ، ڕاوێژ ، یاسین ، دێدەوان ، عمر ، ئارام ، بڕوا ، ئاسۆ ، محمد نجم الدین ، عیسام ، محمد جوهر ، ڕەوەز ، سیروان مستەفا ، نازەنین ، جومعە ، ٲحمد ، بەشدار ، محمد موڕاد …. هەر شاد و سەرکەوتوو بن … ۲۰۲۰/۲/۲٦