وڵات:
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ئەمڕۆ 2020.2.27 لەبارەی ئەنجامدانی گەشتی عەمرە لەو وڵاتانەى ئەگەرى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایان تێدایە بڕیارێکى نوێى دەرکرد.
لەبڕیارەکەی وەزارەتى حەج وعەمرەى سعودیەدا هاتووە کە گەشتەکانی عەمرەی بۆ وڵاتەکەی راگرتووە و راگرتنەکەش بۆ ماوەیەکی کاتییە و بەهۆی پەتای ڤایرۆسى کۆرۆناوەدەبێت.
بڕیارەکەی سعودیە وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و عەمرەکاران تا کاتێکی نادیار ناتوانن ئەو گەشتە ئەنجامبدەن.
ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تائێستا تۆمارکراون بەم شێوەیەیە وپێشبینیەکان ئەویان ڕاگەیاندووە حاڵەتەکان لەبەرزبوونەوەدان:
ئێران: 141 کەس
کوەیت: 43 کەس
بەحرەین: 26 کەس
ئیمارات: 13 کەس
عێراق: 6 کەس
لوبنان: 2 کەس
عوممان: 3 کەس
ئیسرائیل: 1 کەس