وڵات:
1- ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندى سۆزداریت له‌گه‌ڵ كچێكدا هه‌یه كه زۆرجار جنێو و قسه‌ى ناشیرین له ده‌مى دێته ده‌رێ یان سووكایه‌تى به خه‌ڵك ده‌كات هه‌رگیز بۆ هاوسه‌رگیرى باش نییه. رێز له‌ناو مرۆڤه‌كاندا یه‌كێكه له پێویستیه هه‌ره گرنگه‌كانى په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى. ئافره‌تێك كه ده‌مپیس بێت نه‌توانێت كۆنترۆڵى خۆى بكات له قسه‌كردندا هه‌رگیز ژیان له‌گه‌ڵیدا خۆش نابێت.
2- ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له به‌رپرسیارێتى و به‌ڵێن ده‌ترسن
ئافره‌تێك كه نه‌توانێت وه‌فادار بێت به‌رامبه‌ر به خێزان یان هاوڕێیه‌تى یان كاره‌كه‌ى خۆى و له وه‌رگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى بترسێت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه له هاوسه‌رگیریشدا سه‌ركه‌وتوو نابێت و له ساده‌ترین گۆڕانكاریدا په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تۆدا تێكده‌دات.
3- ئافره‌تێك كه حه‌زى له قسه‌ى پاشمله بێت
ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه به‌ته‌ماى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت هه‌میشه له پاشمله زه‌مى خه‌ڵكى تر ده‌كات نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه خۆى هه‌ڵده‌قورتێنێت له ژیانى خه‌ڵكانى دیكه‌دا و له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى خۆى جێبه‌جێ بكات خوو ده‌داته تێكدان و ناشیرینكردنى دۆست و ئاشناكانى. ئافره‌تى له‌وجۆره بۆ هاوسه‌رگیریى باش نییه چونكه مێشكى له‌لاى ژیانى خێزانه‌كه‌ى نابێت و خۆى ته‌رخان ناكات بۆ ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى خێزان.
4- ئافره‌تێك كه حه‌زى له بایه‌خپێدان بێت
ئه‌گه‌رچى مرۆڤ به‌گشتى چێژ له‌وه وه‌رده‌گرێت خه‌ڵكى ده‌وروبه‌ر بایه‌خى پێبدات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاره‌زووه سنوورى تێپه‌ڕاند پێویسته لێى دووركه‌ویته‌وه چونكه هه‌رچییه‌كى بۆ بكه‌یت هێشتا هه‌ر ناڕازییه و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێته سه‌ره‌تاى كۆمه‌ڵێك گیروگرفتى فراوان.
5- ئافره‌تى نازونووزكه‌ر
ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه به ناز په‌روه‌رده كراون و هه‌رچییه‌كیان ویستووه بۆیان به‌دیهێنراوه و هه‌رگیز كه‌سێك پێى نه‌وتوون نه‌خێر زۆر زه‌حمه‌ته بتوانیت دڵخۆش و رازى بكه‌یت. ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه خۆى به شاژن ده‌زانێت و پێى وایه ده‌بێت خه‌ڵكانى دیكه خزمه‌تى بكه‌ن هه‌رگیز ناتوانێت به‌رپرسیاریه‌تى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ بگرێته ئه‌ستۆ.
6- ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه هه‌میشه له ئاهه‌نگ و بۆنه‌كاندان
هه‌ندێك ئافره‌ت له هه‌موو كۆبوونه‌وه و ئاهه‌نگ و بۆنه‌یه‌كدا ده‌بینرێن. جلوبه‌رگى وا له‌به‌رده‌كه‌ن كه سه‌رنجى خه‌ڵكه‌كه رابكێشن. هه‌میشه سه‌رقاڵن و بۆ هیچ ده‌عوه‌تێك لارییان نییه. ئافره‌تى له‌وجۆره به‌رپرسیاریه‌تى هاوسه‌رگیریى پێ ئه‌نجام نادرێت و بژارده‌یه‌كى باش نییه بیكه‌یت به هاوسه‌رى خۆت.
7- ئافره‌تێك كه بیه‌وێت سه‌رنجى ده‌وروبه‌ر رابكێشێت
ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه راهاتووه پیاوى جۆراوجۆر خۆشیان بووێت و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت به ئاسانى ناتوانێت ئه‌و خووه‌ى واز لێ بهێنێت و دواى هاوسه‌رگیریش ره‌نگه هه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌وه‌ى كه هه‌وڵ بدات سه‌رنجى پیاوانى دیكه رابكێشێت، كه ئه‌مه بۆ ژیانى هاوسه‌رگیریى وه‌كو ژه‌هر وایه.
8- ئافره‌تى پاره‌په‌رست
ئافره‌تێك كه هه‌میشه به‌دواى پاره‌وه بێت و چاوى له خۆشگوزه‌رانى باشتر و زیاتر بێت. بیرى هه‌ر لاى ئۆتۆمبێل و خانووى كه‌شخه بێت كه‌متر بایه‌خ ده‌دات به خۆشه‌ویستى و میهره‌بانى بۆیه به‌كه‌ڵكى ئه‌وه نایه‌ت ببێته هاوبه‌شى ژیانت.
9- ئافره‌تى بۆڵه‌بۆڵكه‌ر
بێگومان بینیوته ئافره‌تى وا هه‌یه هه‌میشه به‌سه‌ر مێرده‌كه‌یدا ده‌قیژێنێ و قسه‌ى ناشیرین له ده‌مى دێته ده‌رێ. ئه‌م جۆره ئافره‌ته هه‌میشه له شتێك ناڕازییه و بۆڵه‌بۆڵه‌كانى كۆتاییان نایه‌ت. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندیداى له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى له‌وجۆره‌دا كه هه‌میشه گله‌یى هه‌یه و قسه‌ى ناخۆشت پێ ده‌ڵێت زوو په‌یوه‌ندییه‌كه بپچڕێنه.
10- ئافره‌تى خۆپه‌رست
ئافره‌تى خۆپه‌رست له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه باشترین ئافره‌ته و قسه و بڕیاره‌كانى هه‌میشه راستن و تۆ بۆت نییه قسه له قسه‌یدا بكه‌یت. ئه‌م جۆره ئافره‌ته هه‌رگیز بڕواى به لێكتێگه‌یشتن نییه و ناتوانێت واز له خۆپه‌رستییه‌كه‌ى بهێنێت بۆیه به‌كه‌ڵكى هاوسه‌رگیریى نایه‌ت.