وڵات:
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا رۆژى پێنج شەمە بکرێتە پشووى فەرمى لەسەرجەم فەرمانگەکان.
بەپێی خشتەکە کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراوە رۆژی پێنجشەممە 5ی ئازاری 2020 پشووی رەسمییە لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان.
پشووەکە بۆ یادی راپەرینەکەی کوردستانە کە لە 5ی ئازاری ساڵی 1991 لە رانییەوە دەستیپێکرد.
بەڵام لە ئێستادا حکومەتى هەرێم بەهۆکارى ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوە و تەشەنە نەکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەڕاگەیەندراوێکدا تەواوى چالاکیە کانى راگرتووە .