ولات:
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران كۆچبه‌ران له چه‌ند مه‌ترسیه‌كی بڕیاری توركیا بۆ كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگای لوتكه‌دا هاتووه، ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی توركیا كارتێكی فشاری سیاسییه و ده‌كرێت له هه‌ر ساتێك‌دا بێت له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت و له‌زیانی په‌نابه‌ران بشكێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، كردنه‌وه‌ی ئه‌م سنوورانه مانای ڕێگه‌دان به كۆچ نییه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت یۆنان و بولگاریا ڕێكاری زۆر توندیان گرتووه‌ته به‌ر و ڕێگا به ده‌ربازبوونی كۆچبه‌ران به‌ئاسانی ناده‌ن.
ده‌زگای لوتكه له كۆتاییدا داوای له له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كردووه نه‌بنه هۆی هاندانی هاووڵاتیان بۆ كۆچ كردنیان له‌م كات و ساته‌دا كه ناوچه‌كه و جیهان به‌قۆناغێكی ئاڵۆزی سیاسی و سه‌ربازی و ته‌ندروستیدا تێپه‌ر ده‌بێت.
دوابه‌دوای كوژرانی 33 سه‌ربازی له سوریا، رۆژی هه‌ینی توركیا سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا بۆ كۆچبه‌ران كرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
هاووڵاتیانی به‌ڕێزی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕایگشتی جیهان، وه‌ك ئاگادارن و لای هه‌مووان ئاشكرایه دوا به‌دوای ئه‌و جه‌نگ و ململانێ سه‌ربازییانه‌ی له ناوچه‌ی ئیدلب له‌سوریا له‌نێوان هێزه‌كانی توركیا و سوپای سوریا و ڕوسیا ڕوویداوه، حكومه‌تی توركیا سنووره‌كانی كۆچی نایاسایی به‌ره‌و ئه‌وروپای بۆ كۆچبه‌ران كردۆته‌وه كه وه‌ك كارتێكی فشار بۆ سه‌ر ئه‌وروپاو هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌كاری ده‌هێنێت هه‌موو لایه‌ك د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه زیاتر له چوار ملیۆن په‌نابه‌ر نیشته‌جێی وڵاتی توركیان و و سه‌دان و هه‌زاران ئاواره‌ی دیكه‌ی سوریاش ڕوو له‌و وڵاته ده‌كه،ن به‌ڵام هه‌زاران په‌نابه‌ریش له‌ناو خاكی توركیاوه به‌ره‌و ئه‌وسنوورانه ڕۆیشتوون و كۆچ ده‌كه‌ن.
بۆیه له‌م كاته‌دا زۆر به پێویستی ده‌زانین له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌ترسیانه ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه‌كه:
۱- ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی توركیا كارتێكی فشاری سیاسییه و ده‌كرێت له هه‌ر ساتێك‌دا بێت له بڕیاره‌كه‌ی پاشكه‌زبێته‌وه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت و له‌زیانی په‌نابه‌ران بشكێته‌وه.
۲- كردنه‌وه‌ی ئه‌م سنوورانه مانای ڕێگه‌دان به كۆچ نییه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت یۆنان و بولگاریا ڕێكاری زۆر توندیان گرتووه‌ته به‌ر و ڕێگا به ده‌ربازبوونی كۆچبه‌ران به‌ئاسانی ناده‌ن.
٣ – له‌م كات و ساته‌دا كه‌شوو ھه‌وا ناله‌باره و سه‌رماو سۆڵه‌یه و دۆخه‌كه بۆ كۆچبه‌ره‌كان زۆر دژواره‌وه تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه مه‌ترسییه‌كی جددییه بۆسه‌ر ژیانی خۆتان و كه‌سوكارتان به‌تایبه‌تی توشبوون به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه په‌تایه‌كی كوشتنده‌و به‌ربڵاوی جیهانییه له‌ئێستادا.
٤- له ئه‌گه‌ری ده‌ربازبوونیشدا، هیچ له‌و ڕاستیه ناگۆڕێت كه وڵاتانی ئه‌وروپا زۆرینه‌ی ڕه‌های كه‌یسی په‌نابه‌ران ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ئیقامه ئێجگار كه‌مه.
٥- ئه‌م لێشاوه هه‌لێكی زێڕینه بۆ ئه‌و قاچاخچی و گروپ و بانده چاوچنۆكانه‌ی كه ژیانی كۆچبه‌ران له‌لایان هیچ بایه‌خێكی نییه، تاكو له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پاره و ساماندا، ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری كۆچبه‌ر بخه‌نه ناو یه‌ختی كۆن و تێكشكاو، كه سه‌ره‌نجام كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه.
٦- داواكارین له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن و نه‌بنه هۆی هاندانی هاووڵاتیان بۆ كۆچ كردنیان له‌م كات و ساته‌دا كه ناوچه‌كه و جیهان به‌قۆناغێكی ئاڵۆزی سیاسی و سه‌ربازی و ته‌ندروستیدا تێپه‌ر ده‌بێت.
بۆیه ده‌زگای لوتكه به ئه‌ركی خۆیی ده‌زانێت هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكاته‌وه له مه‌ترسییه‌كانی كۆچ و داوا له هه‌موو هاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه هه‌ستیار و ناله‌باره‌دا، به هیچ جۆرێك بیر له كۆچی نایاسایی نه‌كه‌نه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه و كه‌یسی په‌نابه‌ران وه‌ك كه‌یسێكی مرۆیی و ئه‌خلاقی سه‌یرده‌كرێت نه‌ك كه‌یسێكی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی تاك لایه‌نه و به‌كارهێنانی وه‌ك كارتێكی فشار.
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران