وڵات:
وەزارەتی تەندورستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداریی دەدات بەوانەی كە لە ئێرانەوە بە قاچاج گەڕاونەتەوە و خۆیان را دەستی تیمەكانی تەندروستی نەكردووە كە لە ماڵ و منداڵ و خەڵك دوور بكەونەوە و خۆیان رادەستی تیمەكانی تەندروستی بكەن.
دەقی راگەیەندراوەكە
دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی کەڕەنتین بکرێن و جیابکرێنەوە وەیان بە قاچاغ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی ئێستا لە هەرێمی کوردستانن یان هەر گەشتیارێکی تر کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو گەڕاونەتەوە جێگای مەترسین، ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا بەزووترین کات دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکی بکەن، داواش لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کەوا نزیک نەبنەوە لەم بەڕێزانە لەپێناو تەندروستی خۆتان و خانەوادەتان و پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستی لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19. بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ناوى بەشێک لەوهاوڵاتیانەى لەڕێگەى نایاسایەوە گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان خۆیان لە پشکنینى پزیشکى شاردۆتەوە .













