وڵات:
به‌هۆى بڵاوبونەوەى مه‌ترسى ڤایرۆسى كۆرۆناوە، له ئیتاڵیا پشووى ناوەندەکانى خوێندن لەووڵاتە درێژدەکرێتەوە.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه له قوتابخانه و زانكۆكانى ئیتاڵیا به‌هۆى مه‌ترسى ڤایرۆس كۆرۆناوه كراوه‌ته پشوو، به‌ڵام تا دێت له ئیتاڵیا بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا په‌ره‌ده‌سه‌نێت و به‌پێى دواین ئامار كه 29ى شوباتى 2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ئیتاڵیا به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 29 كه‌س و 1128 توشبووش هه‌یه.
به‌هۆى ئه‌و بڵاوبوونه‌وه خێرایه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه، حكومه‌تى ئیتاڵیا بڕیاریدا پشووى قوتابخانه و زانكۆكان بۆ هه‌فته‌یه‌ك درێژبكاته‌وه و تا به‌روارى 8ى ئازارى 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش له گفتوگۆدان بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى داخستنى مۆزه‌خانه و سینه‌ما و شانۆكان.