وڵات:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند:
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2-3-2020 له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك كه‌ركوك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران له ناوچه شاخاوییه‌كان، هه‌روه‌ها ئاسمانی پارێزگای سلێمانی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت هه‌ندێ كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له كات و شوێنی جیا جیا له ناوچه شاخاوییه‌كان رێژه‌ی باران بارین زیاتر ده‌بێت.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی سێشه‌ممه 3-3-2020 له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت جگه له پارێزگای كه‌ركوك كه ئاسمانی ته‌نها ساماڵ ده‌بێت.



