ولات:
يەكێتى ئەورووپا،ڕایگەیاندوە دەربارەى ئەولێشاوەى كۆچبەران كە روويان لە سنوورى وڵاتانى یەکیتى ئەوروپا کردوە، لەگەڵ يۆناندا لەسەرخەتن بۆ ڕووبەڕووبونەوە وچارەسەرکردنى خێراى بارودۆخەکە.
دالبێرت جانز، وتەبێژى كۆميسيۆنى يەكێتى ئەورووپا، لە كۆنگريەكى رۆژنامەوانيدا ڕایگەیاندووە کە، دەربارى هەڵوێستيان لە بەرامبەردۆخى كۆچبەران لە سەر سنوورى يۆنان گوتى: “كۆميسيۆنى يەكێتى ئەورووپا، پاڵپشتێى تەواوى يۆنان دەكات.
ئەو دۆخە قورسەى رووبەڕووى يۆنان بووەتەوە، هەمان دۆخە كە بەرۆكى ئەورووپاى گرتووە”.
ئەدالبێرت جانز، ئاماژەى بەوەش كرد كە سبەى سەركردەكانى يەكێتى ئەورووپا سەردانى سنوورى يۆنان دەكەن.
پێتەر ستانۆ،وتەبێژێكى ديكەى كۆميسيۆنى يەكێتى ئەورووپايە لە كۆنگرە رۆژنامەوانييەكە وتى، “ئەو دۆخەى كە ئێستا لە سنوورى يەكێتى ئەورووپا- توركيا دەگوزەرێ، هۆكارەكەى دۆخى ئيدلبە”.