بەهۆی ڤایرۆسی کرۆناوە لەبەغدا یادی هەڵەبجەو ئەنفال ناکرێتەوە

  • March 3, 2020
  • 270 Views
بەهۆی ڤایرۆسی کرۆناوە لەبەغدا یادی هەڵەبجەو ئەنفال ناکرێتەوە

وڵات :سالار محمود

ئێسک وپروسکی ئیزیدیەکان ۱۲ی مانگ دەگەڕێنرێنەوە” بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بەرنامەو کاری داهاتووی دامەزراوەی شەهیدانی عیراقی لەسەر پرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و، رۆڵیان بۆ یادەکانی هەڵەبجەو ئەنفال لەبەغدا.

رۆژی ۲٠۱۹/۳/۳ سەردانی دامەزراوەی شەهیدانی عیراقیم کردو دیدارم لەگەڵ بەڕێز کازم عوید سەرۆکی دامەزراوەکە ئەنجا دا.

ئەم مؤسەسەیە بەیاسا دامەزراوە. یاسای ژمارە دووی ساڵی ۲٠۱٦ لە بڕگەی چوارەمی مادە سێی یاسای دامەزراوەکەدا هاتوە چالاکی رۆشنبیری و هونەری و میدیایی ئەنجام دەدات بۆ یادکردنەوەی قوربانیان.

دروستکردنی سیمبوڵ و مۆنۆمێنتی لەیاد نەکردن. بەخوێندنەوەیەکی خێرای یاساکە دەزانرێ موشەڕەعی عیراقی چەن بەوردی هەوڵی داوە ماف و ئیمتیازاتی هەمە لایەنە بۆ کەسوکاری قوربانیانی شەڕو شەهیدان دەستەبەر بکات.

بەبەراورد بە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان. یاساکەی عیراق ماف و شایستەیی زۆرتری تیا دەستەبەر کراوە بۆ کەسوکاری قوربانیانی جینۆساید و شەهیدان.

سەبارەت بە یادەکانی هەڵەبجەو ئەنفال لەبەغدا سەرۆکی دامەزراوەکە رایگەیاند پلانی ساڵانەیان هەیە بۆ یادەکان بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کرۆناوە زەحمەتە کۆبونەوەو کۆڕی جەماوەری ئەنجام بدەین.

هەروەها رایگەیاند رۆژی ۲٠۲٠/۳/۱۲ ئێسک و پروسکی بەشێک لە قوربایانی ئیزیدیەکان بە رێورەسمێکی شایستە دەگەڕێنینەوە زێدی خۆیان و لە گوندی کۆجۆ بەخاک دەسپێردرێنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو