یەكێتی لێپرسراوی مەڵبەندەكانی هەڵبژێرد

  • March 4, 2020
  • 368 Views
یەكێتی لێپرسراوی مەڵبەندەكانی هەڵبژێرد

وڵات:

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 4ی ئاداری 2020 كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد و بەرپرسی سەرجەم مەڵبەندەكانی دیاریكرد.

 لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵبژاردن بۆ لێپرسراوی مەڵبەندەكان ئەنجامدرا و لێپرسراوی مەڵبەندەكانی یەكێتی هەڵبژیردران.

بەپێی هەڵبژاردنەكە، لێپرسراوانی نوێی مەڵبەندەكانی یەكێتی بەمشێوەیەی خوارەوە دەبن

لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی كەركوك: محەمەد عوسمان (حەمە سوور دووشیوانی)
لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی چەمچەماڵ: رێبوار عومەر 

لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی شارەزوو: سەرتیپ عەلی

لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین: هێرش حەبیب

لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی بادینان: ئاراس جیهانگیر

لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی بەغدا: رابیحە حەمەد

لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سۆران : زوبێر عوسمان

لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی نەینەوا: حاكم سابیر

لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیە: ئەبو زەید ساڵح

لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال: داود جوندی 

لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین: مەلا كەریم

لێپرسراوی مەڵبەندی مەخمور: نەسروڵڵا سورچی

لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە: عەبدوڵڵا ئیسماعیل

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو