وڵات:
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی جیدییە لەسەر ئابوری جیهان.
کریستالینا جۆرجیڤا، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی جیدییە لەسەر خەڵک و ئابوری جیهان.وتیشی، ” لە ئێستادا کۆرۆنا بووەتە هەڕەشەیەکی جیهانی و کاردانەوەی جیهانیشی پێویستە”.
بەپێی دوا ئامار لە جیهاندا، ٩٤ هەزار و ٣٤٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، سێ هەزار و ٢٢٢ کەس مردوون، ٥١ هەزار ٣١٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.