ولات:
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی (Covid-19)وه له ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌وه بۆ ١٠٧ كه‌س.
له كاتێكدا ئاماری حه‌ڵه‌ته‌كانی توشبوون به (Covid-19) له ئیتاڵیا رووی له زیادبوون كردووه، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو هه‌فته‌یه‌ی باری نائاسایی له‌و وڵاته راگه‌یه‌ندراوه ئه‌مڕۆ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزترین ئاستی تۆماركرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رگری شارستانی، ئه‌نجیلۆ بۆریلی، له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا دوواین ره‌وشی له‌باره‌ی حه‌ڵه‌ته‌كانی (Covid-19)خسته‌ڕوو.
بۆریلی باسی له‌وه كرد كه ژماره‌ی مردووان به ڤایرۆسه‌كه به‌راورد به دوێنێ ٢٨ كه‌س زیادیكردووه و، گه‌یشتووه‌ته ١٠٧ كه‌س.
هه‌روه‌ها بۆریلی دوێنێ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاكبوونه‌ته‌وه به ١٦٠ كه‌س راگه‌یاند و، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ئه‌مڕۆ ١١٦ زیادی كردووه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٧٦ كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن به‌رگری شارستانیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسه‌كه بوون گه‌شتووه‌ته دوو هه‌زار و ٧٠٦ كه‌س.
– خوێندن تا ١٥ی ئادار راگیرا
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئیتاڵیا، لیسیا ئازۆلینا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی، جۆزیپی كۆنتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سبه‌ینێوه ده‌وامی خوێندنگه له قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی و هه‌موو زانكۆكان تا ١٥ی ئادار ده‌كه‌نه پشوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا كۆنتی بڕیارنامه‌یه‌ك ده‌ربكات له‌باره‌ی ئه‌و رێوشوێنه نوێیانه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌یگرێته به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌نێو ئه‌و رێوشوێنانه‌ی پێشبینی ده‌كرێت حكوومه‌تی ئیتاڵیا بیانگرێته‌به‌ر ته‌و‌قه نه‌كردن، مانه‌وه له ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو ٦٥ ساڵیه‌وه‌یه، راگرتنی ته‌واوی چالاكیه وه‌رزشیه‌كان و كۆنگره‌كان. هه‌روه‌ها چه‌ند رێوشوێنێك بگیرێته به‌ر بۆ راگرتنی ئه‌و كاریگه‌ریه نه‌رێنیانه‌ی په‌تاكه له‌سه‌ر ئابووریی ئه‌و وڵاته دروستیكردووه.
– كه‌شتیه‌كی گه‌شتیاری له به‌نده‌ری جه‌نه‌وا كه‌ره‌نتینه كراوه
به پێی هه‌واڵێكی Rainews24، تیمی كه‌شتی GNV Rhapsody كه له‌به‌نده‌ری جه‌نه‌وا له‌نگه‌ری گرتووه و زیاد له ٥٠ كه‌سن كه‌ره‌نتینه كراون.
تیمی پزیشكی نه‌بده‌ری جه‌نه‌وا بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردنی كه‌شتیه‌كه‌یان داوه و، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ٢٧ كه‌س له تیمی كه‌شتیه‌كه له تونس دابه‌زیون و، گه‌شتیارێكی تونسی-ش كه ٢ی ئادار پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ كراوه پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه.