وڵات:
بەهۆى رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی دوكان – سلێمانی نزیك گوندی گرده‌بۆر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.
هاتوچۆی پیره‌مه‌گرون ئاماژەى بەوەکردووە، رووداوەکە لە ئەنجامى پێکدادانى ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس بووە کە له قه‌زای دوكانه‌وه به ئاڕاسته‌ی سلێمانی هاتووه، به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و چووه‌ته سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر، له ئه‌نجامیشدا خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان قاشقای.
هاتوچۆى پیرەمەگرون ئەوەى ڕاگەیاندووە” سه‌رنشینی نیسان قاشقاى كه سێ كه‌س بوون، له ئه‌نجامی ئه‌و روداوه هه‌رسێكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، شۆفێری تۆیۆتا هایلۆكسەكه‌ش برینداربووه”.
به‌گوێره‌ی هێڵكارییه‌كان به‌ڕێژه‌ی ١٠٠% هۆكاری روداوه‌كه بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
جێگەى ئاماژەپێکردنە له ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له چوار هه‌زار و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.


