وڵات:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئامادەیى وڵاتەکەى بۆ ئێران لە رووبەروو بوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەردەبڕێت ئەگەر بێت و تاران قبوڵى بکات.
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ فۆکس نیوز رایگەیاندوە، ئێمە کارى باش ئەنجام دەدەین، کۆمەڵیک پزیشکى باشمان هەیە بۆ رووبەروو بوونەوەى کۆرۆنا و مایک پێنسى جێگرى سەرۆک سەرپەرشتییان دەکات.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەمریکا هاوکارى ژمارەیەک وڵاتى دیکەشى لە رووبەروو بوونەوەى کۆرۆنا کردوە، ئەگەر ئێرانیش بیەوێت هاوکارى دەکەین.
ئەوەش لەدواى ئەوەدێت پێشتر مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاندبوو، واشنتۆن لە رێگەى باڵیۆزخانەى سویسراوە داواى کردووە هاوکارى تاران بکات بۆ رووبەروو بوونەوەى کۆرۆنا.
لەبەرامبەریشدا وەزارەتى دەرەوەى ئێران ئەو دەستپێشخەرییەى ئەمریکا بە پێکەنیناوى ناوبرد و رایگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییە یارى سیاسییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ژمارەى مردووان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٩٢ کەس و نزیکەى ٣ هەزار کەسیش تووشبوون.