وڵات:
تەندروستى عێراق ئەنجامی پشکنینەکانی مامۆستا ئاینیەکەى شارى سلێمانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە وپشتڕاستکراوەتەوە هەمان ئەنجامی پشکنینەکانی هەرێمی کوردستانی هەبووە.
دەشڵێت، هاوشێوەی پشکنینەکانی هەرێمی کوردستان، بەغدا پشتڕاستیکردەوە کە ئەو هاووڵاتییە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هاووڵاتییەک لە شاری سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و دواتر تووشبوونی دوو کوڕی دیکەی ئەو هاووڵاتییەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.