ڕاستییەک سەبارەت بە داخستنی مزگەوتەکان

ڕاستییەک سەبارەت بە داخستنی مزگەوتەکان

وڵات: سۆشیاڵ میدیا وەرگیراوە لەئەکاونتى تایبەتى هیوا عوسمان

لە ئێستادا بۆردێک لە مامۆستایانی ئاینی پێکھێنراوە و ھەر ئەوانیش بڕیاری داخستنی مزگەوتەکانیان داوە و بڕیارەکەشیان تەواو لە خزمەتی مسوڵمانان و نوێژخوێناندایە و پێویستە ھەمووان پشتگیرییان بکەین و ھەر مزگەوتێکیش بزانین مەلاکەی سەرکێشی دەکات و داینەخستووە ئاسایشی لێ ئاگادار بکرێتەوە تا لە پێناو ناودەرکردن و بڵاوکردنەوەی یەک دوو ڕەسم لە فەیسبووک، کەتنێکی نەنانەوتەوە و سەدان کەسی نەخستۆتە ھەلاکەتەوە !
بەشێکی زۆری ئەوانەی پۆست دەکەن و دژ ئەو بڕیارەن و بە نەزەرییەی موئامەرە لە بڕیارەکە دەڕوانن و ھەندێک بە دەستی عەلمانیەت و ھەندێکی تر بە دژایەتی ئیسلام و کورە ھەشیانە بە دەستی سەھیۆنیەتی عالەمی دەزانێت !
بۆ زانیاریی ھەموو لایەک ئەندامانی بۆردەکە پێکھاتوون لە مامۆستایانی ئاینی (کۆمەڵی ئیسلامیی و یەکگرتووی ئیسلامیی و سەلەفییەکان و چەند بانگخوازێکی خاوەن سیقە و دین) و ھەریەک لەو ئەندامانەش ناسراون و ھیچ کەسیشیان قیامەتی خۆیان بۆ دنیای خەڵک نادۆڕێنن و ھەمووشیان خاوەنی دین و ویژدانن و جێگەی متمانە و گوێلێگیراون لەناو خەڵکدا !
بۆیە بڕیاری ڕاست و دروست و شەرعی ئەوەیە کە ھەموومان پابەندی بڕیارەکەیان بین و نەبینە بەشێک لە ھاشوھوشی ھەندێ کۆلکە مەلا کە ھەتا شەقی ئاسایش نەبێت، ھەزار ئایەت و فەرمودەشی بۆ بھێنەرەوە ناچێت بە مێشکیدا !

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو