وڵات:
كەشناسی ھەرێم، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە كات و شوێنی جیاجیادا، ھەروەھا لە ھەندێك ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبارێت.
بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٠ و سلێمانی ١٨ و دھۆك ٢١ پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەوری جیاجیا.














