وڵات: لوقمان غه‌فوور
له‌كاتێكدا رۆژی 4ی مارچ خوێندنگایه‌كی ئاماده‌یی له نیویۆرك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا(COVID-19) راگه‌یاند، ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ئه‌مریكا راسته‌وخۆ له نیویۆرك سێ قوتابخانه‌یان داخست، به‌ڵام ئه‌مه جه‌ده‌لێكی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا كه له‌نێو بواری په‌روه‌ره‌دا، داخستن بۆچی له كاتێكدا له‌زۆرینه‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كاندا كه‌مترین مردنی منداڵی تێدایه.
له‌نێو 89 هه‌زار تووشبوو له 65 ده‌وڵه‌تی جیا كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبۆته‌وه هێشتا منداڵان له‌وپه‌ڕی سه‌لامه‌تیدان به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی بزنس ئینسیده‌ر.
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌كه كه ئه‌مڕۆ 6ی مارچ بڵاوبۆته‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی مردوون زۆربه‌یان له‌سه‌روو 50 ساڵه‌وه‌ن و 20%ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌سه‌روو 80 ساڵن.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌نته‌ری چینی بۆ بنبڕكردنی نه‌خۆشی و به‌رگریكردن، كه رۆژی 17ی فێبریوه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه له كۆی 72 هه‌زار و 300 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه له چین 88%ی ئه‌وانه ته‌مه‌نیان له نێوان 30-79 ساڵدایه و 11% ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20-30 ساڵدایه و 1%ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 10-20 ساڵدایه و هیچ كه‌سێكیشی تێدا نییه ته‌مه‌نی له‌خوار 10 ساڵه‌وه بێت.
هه‌روه‌ها راپۆرتێكی تری نیویۆرك تایمز كه به‌مه‌یدانی له ئیتالیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كۆریای باشوور و ژاپۆن و چین ئه‌نجامیداوه، 1000 كه‌سی مردووی به هه‌ڕه‌مه‌كی وه‌گرتووه، 14.8% ی ئه‌وانه‌ی كه مردوون ته‌مه‌نیان سه‌روو 80 ساڵه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ته‌مه‌نی 10 – 39 ساڵ مردوون رێژه‌كه‌یان زۆر كه‌مه ته‌نیا 0.2% هو خوار ته‌مه‌نی 10 ساڵ 1% یه. له‌كاتێكدا رێژه‌ی به‌رزی مردن له‌نێوان 40 -80 ساڵدایه.
به‌رای (دیڤێد ویبه‌ر) مامۆستای زانستی ئیپێدیمیۆلۆژی و پزیشكی منداڵان له زانكۆی نۆرس كارۆلاینا، مردنی كه‌متری منداڵان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دوو هۆكار ده‌گێڕێته‌وه: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه منداڵان ترسی توشبونیان كه‌متره یان هۆیه‌كی تر هه‌یه و زانست پێی نه‌گه‌یشتووه ده‌رباره‌ی ڤایرۆسه‌كه.
به‌ڵام (پرۆفیسۆر رۆبه‌رت بۆی) له سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ توێژینه‌وه‌ی خۆپارێزیی و چاودێریكرن به زه نیویۆرك تایمز-ی وتووه: نه‌ك بۆ كرۆنا ڤایرۆس، بۆ ئه‌نفلۆنزای ئاسایی گه‌نجان به‌رگرییان زیاتره یان ده‌شێت پێشتر جۆرێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا-یان هه‌ڵگرتبێت وه‌ك (سارس و مێرس) و له‌كاتی تووشبوون به كۆڤید ناینتین به‌رگریان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه هۆیه‌ك هه‌بێت و زانست پێی نه‌گه‌یشتبێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی تری گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مریكی، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه‌یان تێدا بڵاوبۆته‌وه له چه‌ند مانگی رابردوودا 50%ی له‌نێوان 49 بۆ 56 ساڵدایه كه ئه‌ویش ناوه‌ندی ته‌مه‌نی مرۆڤه، به‌پێی راپۆرته‌كه 1%ی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵی تێدایه.
زانایانی توێژنه‌وه‌كه نه‌یانتوانیوه هۆكارێكی تێر‌و ته‌واوی زانستی بده‌ن كه بۆچی منداڵ توانای ده‌ربازبوونی هه‌یه له ڤایرۆسه‌كه، له‌كاتێكدا به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌خۆشییه‌كانی دڕكه‌مێكوته و سورێژه له‌منداڵدا ده‌ره‌كه‌وێت یان ڤایرۆسی سارس و ڤایرۆسی مارس كه دوو جۆری تری كۆرۆنایه له منداڵدا زیاتر ده‌ره‌كه‌وێت و كاریگه‌ری بۆ منداڵ زیاتره.
دكتۆر ئه‌ندرۆ باڤیا، سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشییه درمه‌كان له منداڵان له زانكۆی یوتا- ئه‌مریكا بۆ گۆڤاری زانستی ژیان، ده‌ڵێت: “هێشتا هیچ له‌وه ناگه‌ین بۆچی، ته‌نیا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌رگری منداڵ زیاتره وه‌ك له‌گه‌وران”. “یه‌كێك له گریمانه‌كان ئه‌وه‌یه كه سیستمی به‌رگری خۆرسكی (ئێنهیت)ی منداڵ به‌هێزه توانیای به‌ره‌نگاری ڤایرۆسه‌كه‌ی هه‌بێت، كه ئه‌و سیستمه‌ش هێڵی یه‌كه‌می به‌رگرییه دژی هۆكاره‌كانی نه‌خۆشكه‌وتن، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه بۆ ئه‌م ڤایرۆسه خێرایه و ناتوانێت بیبه‌زێنێت”. ئه‌و وه‌های وت.
هه‌ر له‌و گۆڤاره‌دا كه ته‌رخانكراوه بۆ كۆڤید ناینتین، كریس جۆنسن، زانای ده‌رده كوشنده‌كان له كۆلێژی ته‌ندروستی گشتی له زانكۆی تێمبل له دوای ئه‌وه‌ی دوو توێژینه‌وه‌یان كردووه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كۆڤید ناینتین ناتوانێت ئه‌ندامی (سییه‌كانی) كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی منداڵ تێكبدات ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری خۆڕسكی منداڵ به‌هێزه به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه.
كریس جۆنسن باس له‌وه‌شده‌كات كه تووشبوون به دڕكه‌و مێكوته له منداڵدا زیاتره به‌ڵام مردن به‌هۆی دڕكه‌و مێكوته 25 جار له‌گه‌وران زیاتره، ئه‌گه‌ر تووشی بێت، بۆیه مه‌رج نییه ئه‌و منداڵه‌ی كه ته‌ندروست بوو، نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای پێوه دیار نه‌بوو، ئه‌وا مانای وایه هه‌ڵگری ڤایرۆسه نییه، به‌ڵكو هه‌ڵگرییه‌تی، به‌ڵام سیستمی به‌رگری له‌شی وه‌هایه نایكوژێت، ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانیشی تیا ده‌ركه‌وێت.
ئه‌م دۆخه‌ی منداڵان به‌رامبه‌ر كرۆنا ڤایرۆس، پسپۆرانی به هه‌ڵواسراوی هێشتۆته‌وه، كه (ئایا پێویسته قوتابخانه‌و خوێندنگاكان داخرێن) له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبۆته‌وه؟