وڵات:
لە ڤیدیۆیەكدا هونەرمەند نوری گەرمیانی باس لەوە دەكات كە ژمارەیەک هونەرمەند لەمەکتەبی مەسرور بارزانی ئۆتۆمبێلیان وەرگرتووە و باسیان دەكات.
نوری گەرمیانی لەو ڤیدیۆیە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردۆتەوە و پەیامێكی ئاراستەی عارەب عوسمان كردووە و تێدا رەتیدەكاتەوە هیچ ئۆتۆمۆبێلێكی وەرگرتبێت، بەڵام ناوی چەند كەسێك دەهێنێت كە لە نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت ئۆتۆمۆبێلیان وەرگرتووە.
هەروەها دەڵێت لەگەڵ ئۆتۆمۆبێلەكاندا بڕێك پارەتان وەرگرت، باس لەوەش دەكات كە لیستێك ناوی هونەرمەند لە ئارادایە كە زەوی و پارەی باشیان وەرگرتووە و داوای لێدەكات ناویان بهێنێت.