وڵات:
وهزارهتى دارايى حكومهتى ههرێم ڕايهگهيهنێـت ” سبهی دوو شهممه ٢٠٢٠/٣/٩ مووچهی وهزارهتی تهندروستی دابهش دهكرێت” .
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە فەرمی ئاشکرای کرد کە سبەی دووشەممە 9ی ئاداری 2020، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2019ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەوەش ئاشکرا کرا کە سبەی مووچەی کارمەند و پزیشکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
هەرچەندە لە مانگەکانی رابردوودا ڕیزبەندیی دابەشکردنی مووچە بەشێوەیەک بوو کە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕیزبەندیی یەکەمی دابەشکردنی مووچەدا بوو، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی زیادبوونی ئەرکەکانی پزیشکان و کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مووچەی وەزارەتی تەندروستی پێش سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت