وڵات:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم توشبونی سێ كه‌سی تری به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باسی له‌وه‌كردووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه پشكنین بۆ 56 كه‌س كراوه و ئه‌نجامی پشكنینی سێ كه‌سیان ئه‌رێنی بووه.
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ژماره (11)
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له جیهاندا وه زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌تی وولاتی ئێران كه سنورێكی به‌رفراوانی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ئه‌م نه‌خۆشیه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ گه‌ڕان و پشكنینی گومانلێكراوانی هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه له ڕێگه‌ی داموده‌زگاكان و تیمه‌كانی ته‌ندروستی ڕۆژانه به‌رده‌وامن به‌مه‌ش :
1. ژماره‌ی هاوڵاتیان كه له كه‌ره‌نتینه‌كان بوون (٢٩١٨) هاوڵاتین له (٣١) شوێنی جیاواز كه له ئێستادا ته‌نها (١١٢٨) هاوڵاتی له كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه و (١٧٩٠) هاوڵاتی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ بوو.
2. له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو پشكنین بۆ (٥٦) گۆمانلێكراو ئه‌نجامدرا، هه‌ولێر (٣٧)، سلێمانی (١٨)، دهۆك (١). كه له نێویاندا (٣) نه‌خۆش ده‌ره‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌یی پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 یه، كه یه‌كێكیان ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (٥٢) ساڵه و خوشكی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێره له ووڵاتی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه له كه‌ره‌نتین دانرابوون، دوو تووشبووه‌كه‌ی تر پیاون و یه‌كێكیان ته‌مه‌ن (٥٣ ساڵ) له ووڵاتی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه و كه‌ره‌نتین كرابوو ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ( ٥٢ ساڵ) به‌ركه‌وتووی تووشبووه‌كه‌ی شاری سلێمان بوو كه گیانی سپارد.
3. كۆی گشتی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان (١٣) حاله‌ته له‌نێویاندا (١) مردن هه‌یه و (١) نه‌خۆش به‌ته‌واوی چاكبووه‌ته‌وه وه هه‌موویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان و باری ته‌ندروستیان له ئێستادا جێگیره.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دوپاتی ده‌كاته‌وه پێویسته هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن به‌تایبه‌تی دووركه‌وتنه‌وه له شوێنی قه‌له‌بالغ و كه‌مترین به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه و زوو زوو و به‌رده‌وام ده‌ست شوشتنی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی كردن به هێلی گه‌رمی ژماره (١٢٢) له كاتی پێویستدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی .
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٨ی ئازاری٢٠٢٠