وڵات:
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەخت دەكاتەوە لەسەر قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵ و پەلەوەر و جگەری مریشك لە وڵاتانی دەوروبەر لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٣/٩ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر.
ئاماژەبەوەشکراوە، “هەروەها جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری مریشک و هەموو جۆرە قیمەیەك”.
لە راگەیانکراوەکە باس لەوەشکراوە، “لە خاڵێكی تری بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵە پێكردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی و ماسی جوانی لە شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان”.
لەکۆتاى بریارەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە “خاڵی چوارەمی بڕیارەكە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمیەكان قەدەغەكراوە و پێویستە ئاژەڵی سەربڕدراو مۆری فەرمی سەربڕخانە فەرمیەكانی لەسەر بێت”.
کۆپیەکى لەنوسراوەکەى وەزارەتى کشتوکاڵ بۆوڵات میدیا نێردراوە
