ئەگەر کێشەى پرخەپرخت هەیە بەم بابەتە کێشەکەت چارەسەربکە

  • March 9, 2020
  • 550 Views
ئەگەر کێشەى پرخەپرخت هەیە بەم بابەتە کێشەکەت چارەسەربکە

وڵات: تەندروستى

پرخە پرخ هۆکارێکە بۆ بێزارکردنى کەسانى دەروبەر، مرۆڤەکان بەهۆى چەندین هۆکارى جیاوازەوە کە دەخەون پرخەپرخ دەکەن، بەڵام کۆمەڵەیەکى بەریتانى بەناوى (پرخەو هەناسەتەنگى خەو) ئێستا چەندین چارەسەرى جیاوازیان بۆ ئەو کێشەیە دۆزیوەتەوە.
ئەو کۆمەڵە ئاماژەیان بەوەداوە، پێویستە مرۆڤەکان بزانن کە ئەو پرخەیە لەدەم یاخود قوڕگەوە دەردەچێت، یان کە دەمتان کراوەیە یاخود داخراوەیە کە پرخە پرخ دەکەن، دەتوانن بەم شێوەیەش تاقیبکەنەوە:

1- تا دەتوانن زمانتان دەربهێنن و بەتوندى بەددانتان زمانتان بگرن، پاشان هەوڵبدەن دەنگى پرخە پرخ دەربهێنن، ئەگەر زانیتان پرخە پرخەکە کەمە، ئەوا بەماناى ئەوە دێت، بەهۆى زمانتانەوە پرخە پرخ دەکەن، واتە زمانتان دەلەرزێت و دەبێتە هۆى دروستبوونى ئەو پرخە پرخەیە.

ئەگەر دەمتان داخراوەیە و پرخە پر دەکەن، ئەم کارە بکەن:


2- لەسەر لا بخەون، بەگوێرەى تیۆرێک، خەوتن لەسەر پشت، هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەى ماسولکەکانى قوڕگ و ناو دەم، ئەوەش دەبێتە هۆى دروست بوونى پرخە پرخ.

3- سەرینى بەرز بەکاربهێنن بۆ خەوتن: سەرینى بەرز هاوکارى مل دەکات و ڕێگەى هەڵمژینى هەواش بەکراوەیى دەهێڵێتەوە، بەو شێوەیەش ماسولکەکانى قوڕگ کەمتر بەربڵاو دەبنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى کە خەوێکى قوڵ بتانباتەوە بەبێ پرخە پرخ کردن.

4- بەشێوەیەکى دروست لەڕێگەى لووتەوە هەناسە وەربگرن: بەهۆى هەبوونى سیستمێک لەناو لووتدا، لێوارەکانى لووت بەرەو دەرەوە دەکرێنەوە، بەو هۆیەشەوە ڕێگەى هەناسەى لووت فراوانتر دەبێت و ڕێگرى دەکات لەپرخە پرخەکردن.

5- پاککردنەوەى قوڕگ دەبێتە هۆى ڕێگەگرتن لەپرخەپرخ: خواردنى نوقڵى نەعنا، هۆکاری دروستبوونى پرخە پرخ دەکاتە ئامانج و لەکاتى خەوتنتان لەسەر پشت ڕێگە لەپرخە پرخ دەگرێت، چونکە بەتەواوى سەرجەم بەشەکانى ناو دەم و قوڕگ پاک دەکاتەوە، هەروەها ڕاستەوخۆ دواى خواردنى کاریگەرى پیشان نادات، بەڵکو چەند کاتژمێرێک دواى خواردنى کاریگەرییە ئەرێنی و بەسوودەکەى دەردەکەوێت.

6- سپراى قوڕگ: ئەو سپرایە دەبێتە هۆى چەورکردنى چنراوە نەرمەکانى ناو قوڕگ و بەشى دواوەى قوڕگ، بەو شێوەیەش ڕێگە لەپرخە پرخ دەگرێت.

7- کەرەستەى ڕێگەگرتن لەپرخە: ئەو کەرەستانە دەبنە هۆى پاڵنانى چواردەورى لووت بۆ دەرەوە و بەرفراوانکردنى ڕێگەى وەرگرتنى هەناسە و هەڵمژینى هەناسە بەشێوەیەکى باشتر.

8- دوورکەوتنەوە لەجگەرەکێشان: کەسانى جگەرەکێش تا دەتوانن جگەرە کەم بکەنەوە یان بەتەواوى لێى دووربکەونەوە، بەو شێوەیەش هەناسە بەشێوەیەکى باشتر وەردەگرن و بەرە بەرە پرخە پرخ کەم دەبێتەوە و بەرەو نەمان دەچێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو