رۆیتەرز: ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکە لەوەی ببێتە پەتایەکى جیهانى

  • March 9, 2020
  • 305 Views
رۆیتەرز: ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکە لەوەی ببێتە پەتایەکى جیهانى

وڵات:

تیدروس ئەدهانوم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند؛ مەترسی ئەو لەئارادایە کۆرۆنا ببێتە پەتایەکى جیهانى، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە زۆر وڵات بڵاوبۆتەوە، هەرچەندە تا ئێستا ئەگەر هەیە کە کۆنترۆڵ بکرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانیەوە بڵاویکردەوە،کەچەند هەوڵێک هەیە بۆئەوەى ڕێگرى لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەبکرێت و ئاسەوارەکانى لەسەرتوشبوانى ئەوڤایرۆسە نەهێڵدرێت لەماوەیەکى کورتدا.

تیدرۆس لەسەر ئەو رێوشوێنە توندانە دەوەستێت کە حکومەتی ئیتالیا گرتوویەتەبەر بۆ گەمارۆدانی ڤایرۆسەکە، وەسفی دەکات و هیوادارە کە ئەو رێوشوێنانە لە رۆژانی داهاتوودا کاریگەری خۆی جێبهێڵێت.

ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێستادا لەبەشێک لەوڵاتانى دونیا بڵاوبۆتەوە وبەرپرسانى زۆرێک لەوڵاتان بەدوژمنێکى ون ناوى دەبەن،هەمووهەوڵێک خراوەتەگەڕ بۆبەرەنگاربوونەوەى.

وڵاتى چین بەیەکەم وڵات دادەنرێت کە ئەوڤایرۆسەى تێدا بڵاوبۆتەوە، لەئێستاداچین وەک یەکەم وڵات بەشێکى زۆرى ئەو نەخۆشخانانەى داخست کە بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ئەوڤایرۆسە دروستى کردبوو.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو