عێراق: ئەو کەسانەى چاک دەبنەوە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕووى لەزیادبوون کردووە

  • March 10, 2020
  • 315 Views
عێراق: ئەو کەسانەى چاک دەبنەوە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕووى لەزیادبوون کردووە

وڵات:

وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگەیاند، ١٥ کەس کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە لە بەغداد و کەرکوک دوای چاودێری پزیشکی جڕ چاکبوونەتەوە. 

لە راگەیەندراوێکدا سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە لە بەغداد و کەرکووک حاڵەتی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و ئاماژەشی بەوەدا کە ١١ کەس لە بەغداد و ٤ی دیکەش لە کەرکووک چاکبوونەتەوە کە پێشر هەڵگری ڤایرۆسەکەبوون.

بەپێی زانیاریەکان وەزارەتی تەندرووستی  عێراق، ٦٩ کەس لە عێراق تووسی ڤایرۆسی کۆڕۆنابوون و لە هەرێمى کوردستانیس ١٥ حاڵەت تۆمارکراوەو کەسێکیش گیانى لەدەست داوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو