ریاڵ مەدرید پێکانی دوو لە باشترین یاریزانەکانی راگەیاند

  • March 11, 2020
  • 328 Views
ریاڵ مەدرید پێکانی دوو لە باشترین یاریزانەکانی راگەیاند

وڵات:

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێکان دوو لە باشترین یاریزانەکانی رادەگەیەنێت.

یانەکە لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە مارسێلۆ و کۆرتوای گۆڵچی توشی پێکان بوون لە ماسولکەکانی رانیاندا.

رۆژنامەکانی ئیسپانیاش دووپاتی دەکەنەوە، هەردو یاریزان ناتوانن ئامادەی یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی ببن، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە لە سێشەممەی داهاتوو لە ١٧ی مانگی سێ ئەنجام دەدرێت.

هەردو یاریزان دژی یانەی ریاڵ بیتس توشی پێکان بوون، یانەکەشیان ٢-١ دۆڕاو پلەی یەکەمی خولی ئیسپانیای لە دەستدا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو