وڵات:

جۆزيپى كۆنتى، سەرۆكوەزيرانى ئيتاليا رايگەياند، حكوومەتەكەى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) سەرچاوەيەكى بۆ بارى لەناكاو بە بڕى ٢٥ مليار يۆرۆى دابينكردووە.
كۆنتی لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا لەگەڵ وەزيرى ئابوورى وڵاتەکەی، رۆبێرتۆ گوالتێرى لە باڵەخانەى ئەنجوومەنى وەزيران سازی کرد، باسى لە كاريگەرييەكانى ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كرد لەسەر ئابوورى و رێوشێنە ئابووريەكانى دەربارەى خزمەتگوزارييەكانى تەندروستى ئاشكراكرد.
سەرۆكوەزيرانى ئيتاليا زانیارى وردى لەسەر پاكێچە نوێكەى پاڵپشتى ئابوورى و بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى بڵاوكردەوە و وتى، ” ئەم پاكێچە، بۆ ئەوە نييە راستەوخۆ بەكاربهێندرێت.
بە پێچەوانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەموو قورسييەكانى بارى لە ناكاو، سەرچاوەيەكى بارى نائاسايى بە بڕى ٢٥ مليار يۆرۆمان جياكردەوە”.
سەرۆكوەزيرانى ئيتاليا، سوپاسگوزارى خۆى بۆ هەڵوێستى يەكێتى ئەورووپا دەربڕى لە بەرامبەر داواكارى ئيتاليا بۆ نەرم نواندن لەبەرامبەر بوودجەكەيدا.