تەندروستى عێراق :ئامارێکى دڵخۆشکەرى لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ڕاگەیاند

  • March 12, 2020
  • 1240 Views
تەندروستى عێراق :ئامارێکى دڵخۆشکەرى لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ڕاگەیاند

وڵات:

تازەترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، 20 کەسی دیکەی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاندووە، 20 کەسی دیکەی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، 11 کەس لە بەغدا و چواریش لە کەرکووک.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تائێستا 79 کەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو