وڵات: شوان ئاشنا
جەنگی جیهانی سێهەم و قۆناغەکانی:-
1.جەنگی ڕاگەیاندن 2.جەنگی بەهاری عەرەبی 3.جەنگی گەرم لە سوریا 4.جەنگی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 5.جەنگی بازرگانی 6.جەنگی بایۆلۆجی 7.جەنگی ئەتۆم
جەنگی بایۆلۆجی بۆچی و چۆن ڕوویدا:-
لەسەرەتای مانگی هەشتی ساڵی 2019 ئەمەریکاو چین لە سەر دوکۆمپانیای وەک ئایفۆن و هواوی کەوتنە کێبڕکێ وە لەو جەنگەدا کۆمپانیای هواوی بازاڕی جیهانی کۆنتڕۆڵ کرد و پاشەکشێی بە کۆمپانیای ئایفۆنی ئەمەریکی کرد پاشان چین (سین) بە وجەنگەوە نەوەستا لەمانگی دوازدەی ساڵی 2019 کەوتە پەیوەندیەکی بەهێز لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان چین پشتوێنەیەکی گەورەی کیشوەربڕی بەدەستەوەیە کەچەندین ووڵاتی گەورەو بەهێزی تێدایە
لەم پشتونەیەدا عێراقی تێدایە ئەوە بوو لە مانگی دوانزەی ساڵی 2019 ڕێکەوتنێکی مێژووی واژۆکرا لەنێوان عێراق و چین ، ڕێکەوتنەکە نەوت لەهەمبەر ئاوەدانکردنەوەی عێراق و سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم تا ساڵی 2023چی ووڵاتە لەجیهانداسەردانی عێراق بکات بۆ گەشت و گوزار و دیمەنی جوانی هەرێم و ئاوەدانی خزمەتگوزاری زۆر پێشکەوتوو کە لە جیهاندا وێنەی نەبێت .
زۆرن خزمەتگوزاریە مرۆییەکان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەم واژۆیە بەسەرکردایەتی عادل عبد المهدی کراو بێگەڕانەوە بۆ ئێران و ئەمەریکا ئەم ڕێکەوتنە ئەنجام درا ، پاش ئەم ڕێکەوتنە ئێران و ئەمەریکا کەوتنە دژی یەک لەسەر هەریسەکەی عێراق کە نەوتە و خاکەکەیەتی و چونکە عێراق ناوچەیەکی گرنگە زاواکەی ترەمپ دەبوو ساڵی 2018 دەستی بکردایە بەو ئاوەدانیە ئێران نەی هێشت و جەنگی ئیران و ئەمەریکا ڕوویدا خۆپشاندانی جەماوەری دەستی پێکرد بەسەرکردایەتی خەڵکی بەشخوراو و هاندانی اسڕائیل و ئەمەریکا وە عادل عبد المهدی متمانەی لەدەستدا لەلای ئێران و ئەمەریکا عادل عبدالمهدی پیاوێکی دەوڵەت مەدارە ئەگەری هەیە دابنرێتەوە پاشان ئەمەریکا هەڕەشەی لە چین کرد بە پوختی وتی ئەمەریکا خوێنی داوە بۆعێراق و عێراق ئەمەریکا خاوەنیەتی پاشان چین پاش دوو کاتژمێر بەسەرۆکایەتی سەرۆکی چین وەڵامیدایەوە ووتی هێزنیە .
چین ڕابگرێت لە پشتوێنەی بازرگانی کیشوەر بڕەکەی پاشان جەنگی بایۆلۆجی ڕوویدا ئایە ئێران ئەمەریکا چین ئەم سەربازە بەناوی کۆڤید 19دروستکردوە یان چین خۆی دروستی کردووە بۆ هەرەسی ئابووری و جەنگی بازرگانی جیهان چین یەکەم جار ئەمەریکای تاوان بارکرد دواتر ئێران ئەو ڤایرۆسە بەناوی کۆرۆنا لە شاری ووهانی چین سەری هەڵدا و تائێستا وا سێ مانگە بەردەوامە کە گیانی مرۆڤ دەخاتەخەتەرە و دەی کوژێت یان باری تەندرووستی خراپەکات وە جۆری ئەم ڤایرۆسە دوو جۆرە کە (ئێس و ئێڵی )هەیە ئێسەکەی باشە مرۆڤ ناکوژێ ئێڵەکەی مرۆڤ دەکوژێ ئەوەی ئێران ئێڵەکەی زۆرترە ، بەڵام ئێستا جەنگی بایۆلۆجی بەردەوامە جیهانی گرتەوە دەرهاویشتەکانی لەڕووی(بازرگانی ، سیاسی ، ئاینی ، ڕامیاری ) دەرئەنجامی خراپی بۆ هەموو جیهان دەبێت چەندین شەریکە ئیفلاسیانکرد وەک ئەمەزۆن و علی بابا و هتد …
پاشان نەوت لە حەفتاو دوو دۆلارەوە بوو بە بیست و هەشت دۆلار چەندین شەریکە زەرەر مەندبون یان ئیفلاس دەکەن لێرەدا دەمەوێ بڵێم ئەمەریکا نەی توانی چین ڕاگرێ جەنگی بایۆلۆجی بۆ چین سوودێکی زۆری هەیە و دەبێت ڕاشناوەستێ لە ئاوەدانی عێراق لە جیهاندا نەوەت ووڵات گیریان خواردوە بەدەست سەربازێک کەناوی کۆرۆنایە و کە بەچاو نابینرێت لەسێ جیناتی ئادز و یەک جیناتی شەمشەمە کوێرە پێک هاتووە ، چین لەم جەنگەدا چۆکی بە جیهان داداوە.
ئەمەریکا لە هێرش بەرەوە بووە بە بەرگریکار و سەربازەکەی بۆ نەدۆزراوەتەوە ئایا ئێران دروستی کردووە یان ئەمەریکا یا چین خۆی زۆر شتی لەسەر وتراوە بەو پێیەی چەندین کۆمپانیای زەبەڵاحی ئەمەریکی و ووڵاتانی کڕیوەتەوە لێرەدا تێڕامانێک درووست بوە پێشبینی دەکەم یا چین خودی خۆی بێت ئەوکارەی کردبێت یا ئێران چونکە ئێران لەداڕمانێکی تەواوەتیدایە و بەرە و نەمان دەڕوات وەچین هاوکاری هیچ وڵاتێکی نەکرد عێراق نەبێت تائێستا کە کەرەستەی تەندروستی و حەوت پسپۆڕی ناردووە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان .
جەنگی بایۆلۆجی لە پێناو بەدیهانانی دەستگرتن بەسەرهەموو بازرگانی جیهاندا وە سەردانی سەرۆکی چین بۆ ووهان ئاماژەیە بۆ ئەوەی خۆی ئەو ڤایرۆسەی دروستکردوە یان چارەسەری ئەو ڤایرۆسەی دۆزیوەتەوە ، لەکۆتایدا دەڵێم دیارنیە کەی کۆتای بەم جەنگە ترسناکە دەهێنرێت وە جەنگێکی ترماوە جەنگی ئەتۆمە.