سلوکی تەشەنەکردنی کورۆنا

  • March 13, 2020
  • 316 Views
سلوکی تەشەنەکردنی کورۆنا

وڵات:سۆشیال میدیا وەرگیراوە لەئەکاونتى هونەر تۆفیق

لە ڕاستیدا قسەکردن لە سەر دیاردەیەکی تەندروستی ئیشی پزیشکی پسپۆڕ و تایبەتمەندە .

بەڵام ئێمە بۆ بەرچاوڕوونی کۆمەڵگە و هاندانی خەڵک بۆ خۆپارێزی ، دیاردە کۆمەڵایەتیەکانیمان بەلاوە گرنگە تا ببێتە تەواوکاری ئەرکە پزیشکیەکە و ئەوەی بەسەر وڵاتانی دیکەدا هاتوون بەهۆی خەمساردیەوە ، لەو ئەزموونانەوە بەسەر ئێمەشدا نەیەت .

سایتی worldometer لە ١٥ ی شوباتەوە تۆماری توشبووەکانی لەهەموو وڵاتەکاندا داتادەکات ، تۆماری داتای ڕیزبەندی یەکەم هەشت وڵات وردتر بڵاودەکاتەوە .

لە ڕێگای ئەو داتایانەوە سلوکی تەشەنکردن و بڵاوبوونەوەکە دەزانرێت کە لەیەکەم تۆمارەوە تا کاتی لەدەستدەرچوونی چۆنە و کەی ڕووئەدات .

بەپێ ی داتاکان لەنێوان رۆژی یەکەمی تۆمارکردنەکە کە چەند کەسێکی کەمێکی توشبوون تا رۆژی هەڵکشانە زۆرە لەدەست دەرچووەکان نزیکەی بیست رۆژە .

وەک ئەڵمانیا ، ئیتالیا ، ئیسپانیا ، دانمارک لەپاش بیست رۆژەکە ژمارەی تۆمارەی توشبووەکان لەپڕێکدا هەڵدەکشێن بۆ زیادەی رۆژانە دووبەرابەر و سێ بەرانبەر بەرۆژی ڕابردوو، واتە لە سەد بۆ دووسەد ، دووسەد بۆ چوارسەد ، جوارسەد بۆ هەشت سەد .. هتد .

بەپێ ی بەرزبوونەوەی رۆژانی هەڵکشانەکان ، شڵەژانی حکومەتەکان لە میدیاکانەوە دەبینرێت . لەبەر ئەوەی من کچەکەم لە دانیمارک دەژی ، وردتر متابەعەی وڵاتی دانیمارکم دەکرد، تا سێ هەفتەی یەکەم ئەو تۆمارەی لە دانیمارکدا داتاکردبوو گۆڕانکاری بەسەردا نەدەهات .

لەچوار ڕۆژی دوایدا لەپڕێکدا ئەو ژمارەیە بەرزبوویەوە بۆ رۆژانە سەدان تۆماری زیاتر، لەو سێ هەفتەیەدا حکومەت هەڵمەتی خۆپارێزیەکەی دەست پێنەکردبوو ، پێیان وابوو ژمارەی توشبووان هەر ئەو چەند کەسەیە لە ژێرکۆنترۆڵدایە .

بەڵام دواتر لەسلوکی تەشەنەکردنەکە تێگەیشتن کە تۆماری چەند کەسی یەکەم مانای ڕاوەستان و لەژێر کۆنترۆڵ بووندا ناگەیەنێت ، بەڵکە مانای هاتنی شەپۆلی دووەم و سێهەم دەکات بەڕێژەی سەد بەرانبەری شەپۆلە بچوکەکەی یەکەم .

کاتێک داتاکان بەراورد دەکرێت لەگەڵ داتاکانی چین ، حکومەتەکان ناچار دەکات وەک ئەزموونی چین ڕێکاری نەک داخستن و کەرەنتینەکردن بەڵکە جوڵەبرێن (منع تجول) بگرێتە بەر وەک ئەوەی ئیتالیا کە دواجار ناچاربوو ئەویش جوڵەکردن ڕابگرێت .

باجی ڕاگرتنی جوڵەکردن لە ڕووی ئابووریەوە قورس دەبێت بەسەر وڵاتەوە ، بەڵام باشترە لە شێواوی شڵەژان و باجی تەندروستی ، تەنیا چارەسەریشە بۆ تێکدانی سلوکی بڵاوبوونەوەی پەتاکە .

بەسوپاسەوە ئەوەی تەندروستی سلێمانی ئەنجامی داوە چەند هەنگاوێک لەپێش لە وڵاتانی ئەڵمانیا و دانیمارکەوەیە بەپێ ی ئەزموونی چۆنیەتی بڵاوبوونەوەکان ئێمە لەکۆتایی شەپۆلی دوو هەفتەی یەکەمداین کە دواتر شەپۆلە قورسەکانی بەدوادادێت .

دەبێت تەندروستی سلێمانی دەستەڵاتی ڕاگرتنی جوڵەی لەبەردەستدا بێت و کۆمەڵگەش ئامادەیی قبوڵکردنی رۆژانی ( منع تجول ) ی هەبێت کە تەنیا چارەسەری بڵاوبوونەوەی پەتاکە بە بڕینی سلوکی بڵاوبوونەوەکەی دەکرێت ، دەبێت هەموومان هاوکار و گوێڕایەڵی ڕێنماییە تەندروستیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بین .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو