وڵات:
٩٧ كه‌سی دیكه له ئێران به‌هۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرنا (كۆڤید-١٩)ه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته ٦١١ كه‌س.ژماره‌ی توشبووان گهیشته١٢ هه‌زار و ٧٢٩ حاڵه‌تی تۆماركراو
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهان پور راگه‌یاند له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی ٩٧ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته ٦١١ كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووانیش به‌و ڤایرۆسه هه‌زار و ٣٦٥ كه‌س زیادی كردووه و گه‌یشتۆته ١٢ هه‌زار و ٧٢٩ حاڵه‌تی تۆماركراو.
جیهان پور تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی چوار هه‌زار و ٣٣٩ تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.