وڵات:
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه رایگه‌یاند، بڕیاریان داوه تێكه‌ڵی گفتوگۆكان نه‌بن بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له قۆنای راگوزه‌ری و وتی، به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌مان باڵاتره له كێشمه‌كێشه‌كانی سیاسی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌مار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕیاریان داوه تێكه‌ڵی به‌ربژێركردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی قۆنای راگوزه‌ری داهاتوو نه‌بن و وتی، خۆمان دەپارێزین لە كێشمه‌كێشه سیاسییه‌كان و به هه‌ندی وه‌رناگرین جگه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات،ئەودۆخەى ئێستاى عێراق لەبەرچاودەگرین کە پێیدا تێپەردەبێت.
هاوكات حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌یانه‌وێت به‌ربژێری داهاتوو بتوانێت هه‌یبه‌تی ده‌وڵەت بگه‌ڕێنێته‌وه و بتوانێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌م ساڵدا رابگه‌یه‌نێت.