لەگەڵ دروست بوونى مرۆڤ لەسەر زەوى تا ئێستا بە چەندی قۆناغى هەستیار ومەترسى دا تێپەڕی وە ،هەربۆیە مرۆڤ توانیویەتى بەرەنگارى هەموو ئەو ڕێگریانە ببێتەوە کە هاتۆتە پێشى، نەخۆشى وپەتا لەگەڵ مرۆڤ دوانەیەکى لێکدا نەبڕاون وبەردەوام لە ڕووبەڕووبوونەوەدابوون لەگەڵ یەکتر .
لێرەدا مێژووى چەندین پەتاو نەخۆشىەک دەخەینە روو لەقۆناغە جیاجیاکانى سەدەکانى ڕابردوو توشى مرۆڤ بوون وزیانى مادى وگیانى گەورەیان پێگەیاندووە ،بەڵام توانیویەتى بەسەریاندا سەربکەوێت وچارەسەرى پێویستیان بۆ بدۆزێتەوە.
ئەوەى لەئێستادا هەموووڵاتانى بەخۆیەوە سەرقاڵکردوە ڤایرۆسى کۆرۆنایە لەبەشێکى زۆرى وڵاتانى دونیا لەتەشەنەکردندایە،وچەندوڵاتێک لەهەنگاوى کۆتایەکاندان بۆ دۆزینەوە و سەرکەوتن بەسەر ئەوڤایرۆسە دا بەدۆزینەوەى ڤاکسینێک بۆرێگرى کردن لەبڵاوبونەوەى.
- ئەەمانەى خوارەوە ناومێژووى ئەوپەتاو ڤایرۆسانەن کەلەسەردەمە جیاوازەکانى مرۆڤایەتى ڕووبەڕووى مرۆڤ بوونەتەوە.
1 تاعونی ئه‌سینا : له سه‌رده‌می یۆنانی كۆن له 430 پێش زایین بڵاوبوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه 75 تا 100 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێشتر‌و هه‌ر له‌و رۆژگاره‌دا هه‌مان په‌تا له 429 و426 تا 427 له یۆنان و به تایبه‌تی له ئه‌سینای پایته‌خت روویداوه‌و زیانی زۆری گیانی به‌دواوه بووه.
2 تاعونی ره‌ش: ئه‌م نه‌خۆشیه مردنی گه‌وره یان مردنی ره‌شیشی پێ ده‌وترێ، مه‌به‌ست له په‌تای دووه‌می تاعونه، كه له چه‌رخی تازه‌دا له نێوان 1346 -1350 ز روویداوه. نه‌زانراوه ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و په‌تایه چه‌ند بووه، به‌ڵام وه‌ك باس ده‌كرێ له 30% له كۆی دانیشتوانی جیهان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ر په‌تاكه كه‌وتوون. تاعونه‌كه له مشكه‌وه سه‌ره‌تا له ده‌ریای ره‌شه‌وه له‌ناو كه‌شتیه‌كی گوێزه‌ره‌وه‌ی ده‌رمان سه‌ریهه‌ڵداوه‌و دواتر به‌شی زۆری كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا‌و ئه‌وروپای گرتۆته‌وه. گه‌یشتۆته وڵاتی میسر و گیان له‌ده‌ستچووانی ئه‌و په‌تایه له میسر به كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر لێواری رێگاوبانه‌كان كه‌وتوونه.
3 تاعونی جستنیان: جستینان ناوی یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌كانی بێزهنتینیهكانه ، ئه‌و تاعونه له ساڵی 540 ز له میسر سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌شی گرتۆته‌وه‌و دواتر گه‌یشتۆته قوسته‌نتینیه‌ی پایته‌ختی بێزنهتینیهكان. تاعونێكی كوشنده بووه‌و رۆژانه نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌سی له‌ناوبردووه.
4 په‌تای جدری : له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی هه‌ژده له ئوسترالیا بڵاوبوه‌ته‌وه، له شێوه‌ی ئه‌نفلۆنزا بووه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له كۆی 150 هه‌زار دانیشتوانی هاوای ئوسترالیا 40 هه‌زار كه‌س توشی په‌تای جدری بوونه‌و گیانیان له ده‌ستداوه.
5 كۆلێرای ئاسیایی : ئه‌م په‌تایه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 18 له به‌شێكی كیشوه‌ری ئاسیا و به دیاریكراوی له ناوچه‌ی رووباری جانز له هند بڵاوبوه‌ته‌وه و له ساڵی 1816 تا 1826 درێژه‌ی هه‌بووه، له رێگه‌ی بازرگانیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ چه‌ندین وڵات و ناوچه‌ی تر وه‌ك بۆرماو سریلانكاو عێراق. زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سی به‌و په‌تایه مردوونه.
6 تاعونی ئهنتونین : ئه‌م تاعونه نه‌خۆشیه‌كی پێست بووه ، له ئه‌وروپاو رۆژئاوای ئاسیا‌و باشووری ئه‌فریقا له ساڵی 165 ز سه‌ریهه‌ڵداوه‌و تا 180 ز به‌رده‌وام بووه، سێ له‌سه‌ر چواری دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه توشی په‌تاكه بوونه ، زیاتر له‌ناو سوپای رۆمانی بڵاوبوه‌ته‌وه‌و به‌گشتی ملیۆنان كه‌سی له‌ناوبردووه. ئهنتونین ناوی یه‌كێك له بنه‌ماڵه حوكمڕانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمهكانه.
7 ئیفلیجی مناڵ : ئه‌م نه‌خۆشیه پێش هه‌زاران ساڵ سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵام سه‌خترین قۆناغی نه‌خۆشیه‌كه له ساڵی 1952 له ئه‌مریكا بووه‌و نزیكه‌ی 58 هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌و ئیفلیجیه بوونه. په‌تاكه له رێگه‌ی خواردنه‌وه گوازراوه‌ته‌وه‌و كار له ناو مێشكی مرۆڤ ده‌كات ، تا ئێستاش چاره‌سه‌ری نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
8 تیفۆس : ئه‌م نه‌خۆشیه له رێگه‌ی مێرووه‌كانه‌وه سهرههڵئهداو ده‌گوازرێته‌وه، له سه‌ده‌ی 17 له ماوه‌ی جه‌نگدا په‌یدابووه‌و ماوه‌ی 30 ساڵ له ئه‌وروپا درێژه‌ی كێشاوه. به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه نزیكه‌ی 10 ملیۆن كه‌س له‌ناوچوونه.
9 ئایدز : ئه‌مه دیارترین نه‌خۆشیه كه له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ئاشكرا كرا‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و هیچ چاره‌سه‌رێكی یه‌كجاری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، توشبوون و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه زیاتر له رێی سیكسكردنهوهیه و، تا ئێستا نزیكه‌ی 25 ملیۆن مرۆڤی كوشتووه.
10 مه‌لاریا : په‌تایه‌كی دێرینه ، به‌ڵام دیارترین ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م، له‌و ساڵانه‌دا ته‌نها له ئه‌مریكا 100 هه‌زار كه‌سی له‌ناوبردووه، ئێستا ئه‌و په‌تایه له بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقا هه‌یه‌و ساڵانه 350 تا 500 هه‌زار كه‌س له‌و ناوچه‌یه توشی نه‌خۆشی مه‌لاریا ده‌بن.
11 هه‌ڵامه‌تی ئیسپانی : ئه‌نفلۆنزایه‌كی كوشنده بووه له جۆری (H1N1)، له ساڵی 1918 – 1919 سه‌ریهه‌ڵداوه‌و له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا 500 ملیۆن كه‌س توشی په‌تاكه بوونه‌و سه‌رئه‌نجام به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه نزیكه‌ی 75 ملیۆن مرۆڤ گیانیان له‌ده‌ست داوه. ههڵامهتهكه هیچ نیشانه‌یه‌كی ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو ته‌نها له‌ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌دا بووه‌و خێرا‌و له‌ناكاو بووه‌و زۆرینه‌ی توشبووان یه‌كسه‌ر مردوونه، جه‌سته‌ی هه‌ندێ له مردووان به‌و ئه‌نفلۆنزایه توێكاری كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه به‌شی زۆری ناو جه‌سته‌یان ره‌نگی شین بووه.
12 تاعونی سێیه‌ك: له هۆنگ كۆنگی پایته‌ختی چین و له به‌شێكی هه‌رێمه‌كانی ئه‌و وڵاته له ساڵی 1910 سه‌ریهه‌ڵداوه‌و تا ساڵی 1912 به‌رده‌وام بووه، په‌تاكه باكوری ئه‌فریقاو هند و ئیكوادۆرو ئه‌مریكای گرتۆته‌وه، نزیكه‌ی 12 ملیۆن كه‌س به‌و په‌تایه گیانیان له ده‌ستداوه.
13 ئه‌نفلۆنزای هۆنگ كۆگ : نه‌خۆشیه‌كی توند‌و كوشنده بووه ، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1968 له هۆنگ كۆگی پایته‌ختی چین سه‌ریهه‌ڵداوه، سه‌نگافوره‌و ڤێتنام و فلیپین و هند و ئه‌وروپاو ئه‌مریكای گرتۆته‌وه، زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سی له‌ناوبردووه‌و له‌و رێژه‌یه‌ش 500 هه‌زاری ته‌نها له‌ناو شاری هۆنگ كۆك بوونه، كه ده‌كاته له 15% ی كۆی دانیشتوانی ئه‌وكاتی شاره‌كه.
14 كۆرۆنا : كۆرۆنا كه ئێستا له جیهاندا بڵاوبوه‌ته‌وه‌و به‌خێرایی په‌ره‌ده‌سێنێ، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ coved19 و چه‌ند ناوێكی دیكه‌شی هه‌یه ، بریتییه له جۆرێكی نوێ كه پێشتر ده‌ستنیشان نه‌كراوه له مرۆڤدا، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بازاڕه‌كانی فرۆشتنی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی كێوی و ده‌ریایی له شاری وهان-ی چین، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه وڵاتی چین ئه‌م نه‌خۆشیه ڤایرۆسیانهی تیا بڵاوبووه‌ته‌وه، دوای چین له وڵاتی ئێرانه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه په‌ره‌یسه‌ند. كۆرۆنا ڤایرۆسێكی نادیار‌و توند‌و خێرایه، چاره‌سه‌ری نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. تا ئێستا گه‌یشتوه‌ته چه‌ندان وڵاتی گشت كیشوه‌ره‌كان، به سه‌دان هه‌زار كه‌س توشبوونهو هه‌زارانیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له ده‌ستداوه.