وڵات:تایبەت
پێشمەرگەیەکی یەکێتیی، بە تەلەفۆن و نووسراوی وەزیری داریی پێشوو دەچێتە هەولێر، پاشان لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتییەوە دەڕفێندرێت و خوشکەکەشی دەڵێت: دوای شەش مانگ بینیومانەتەوە تەنها ئێسقەکەی مابوو.
به تۆمه‌تی كاركردن بۆ ئیتلاعات و ده‌زگای زانیاری، لە لایەن دەزگای پاراستنی پارتییەوە، بەرپرسی پاسەوانەکانی ڕێباز حەملان، دەسگیر دەکرێت؟ ماوه‌ی نۆ مانگه ده‌زگای پاراستنی پارتی، بەرپرسی پاسەوانەکانی وەزیری پێشووی دارایی، ڕێباز حەملانی دەستگیرکرووەو خوشكێكی دەستگیرکراوەکەش ده‌ڵێت، ئه‌و به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندوومانه ئەو تۆمەتانە نا ڕاستن و براكه‌م بە بێ‌تاوان گیراوەو ئەشكه‌نجه دراوە.
“دوای شەش مانگ بینیوومانەتەوە تەنها ئێسقانەکانی مابوون”
” گۆڤار ڕزگار” خوشكی ده‌ستگیركراوه‌كه چیرۆكی دەستگرکردنی براكه‌ی گێرایه‌وه‌و وتی:” ئەم برایەم ناوی (رۆژگار رزگار)ه، ساڵی ٢٠٠٣ لە كاتی روخانی ڕژێمی سەددامهوه لە شاری بهَغداد دەوامی دەکرد، شۆفێری تایبەتی دکتۆر فواد مەعسوم بوو تا ساڵی ٢٠١٠، خۆی بۆ لیوای سێی تایبەتی کاک کۆسرەت گواستەوه، كه ئەو کات پلەکەی ملازم بوو.
خاوەنی چەندین سوپاسنامە بوو کە لە ڕاهێنانی سه‌ربازیدا وەریگرتبوو، چەندین خولی لای ئەمریکییه‌كان تەواو کردووه، چەند ساڵێک لە سلێمانی دەوامی کرد، پاشان دەربازی کوری کاک کۆسرەت براکەی من و ٤ كه‌سی دیكه‌ی دا بە رێبازی حه‌ملان وەک پاسه‌وانی تایبه‌تی، ئەو کات رێباز حه‌ملان وازی لە گۆڕان ھێنا بوو، براکەی من به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی رێبازی حه‌ملان بوو، بەڵام تەنھا لە سلیمانیدا دەوامی دەکرد، جارێک یان دوو جار لەھەولێر لەگەڵیدا بووە، هه‌روه‌ها کاتێک رێباز حه‌ملان بوو بە پارتی ماوەی یەک ھەفتە تێلی کرد بۆ براکەم کە خۆی نقڵ کاتە ھەولێر، براکەم وتی من ناتوانم بێمە ھەولێر و خێزانەکەم بگوازمەوە ھەولێر، براکەم وتی ناتوانم خۆم نقلی ھەولێر بکەم، پاشان بە تێلی رێباز حەملان چووە ھەولێر وتی ئیشم پێتە سەردانم بکە، لە رۆژی ١١ / ٦ / ٢٠١٩ براکەم چووە ھەولێر بۆ لای كاك ڕێباز، ئۆتۆمبێلێكی رێباز حه‌ملان و چوار لە پاسه‌وانه‌كانی ھاتنە لای ماجدی مۆڵ له ھەولێر بە شوێنیداو بردیان لەگەڵ خۆیان، کەس نازانێ کردیان بە چ شوێنێكداو دیار نەما، لەو بەروارەوە دیار نەما لە ھەولێر، شەوێک دوای ئەوە تێلیان کرد بۆ ئێمەو وتیان دیار نییە، کەسوکار چووینە ھەولێر شوێن نەما نەچین و نەگەڕێین و نەپرسین وتیان لای ئێمە نیە”.
ڕۆژگار ڕزگار، خوشکی دەستگیرکراوەکە وتیشی”: پاشان دوای یەک ھەفتە وتیان لای ده‌زگای پاراستن گیراوە، چووینە لای رێباز حه‌ملان وتی :”وەڵا ئەڵێن ئیشی بۆ ئیتلاعات کردووە، لە کاتێکدا پاسپۆرتی برای من لە ساڵی (2010)ه‌وه ھیچ گه‌شتێكی بۆ ئێران پێ نەکراوە، دوای ماوه‌یه‌كی دیكه، سەردانی رێباز حهملانمان کردەوە ئه‌مجاره وتی، وەڵا دەڵێن ئیشی بۆ دەزگای زانیاری کردوە، تا ئەو شه‌ش مانگە، 10 دۆسیه‌یان بۆ دروست کرد‌و بۆیان گۆری، پاشان ماوەی٦ مانگ براکەم ھیچ مواجەی نەبوو شوێن نەما لە لای پارتی ئێمە نە چین”.
گۆڤار ڕزگار ئاماژه به هه‌وڵه‌كانیان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بێت بگه‌ن به براكه‌ی و مواجه‌ی بكه‌ن له‌و باره‌یه‌وه وتی:” به واستە لە ماوەی ئەو ٦ مانگەدا ٥ دەقە براکەمان دیت بە ھەزار واستە ئەویش تەنھا ئێسقانەکانی مابوو، بڕوا بکەن نەمان ناسیەوە ٨ نەفەر بە دیارمانەوە وەستابوون، نەیان ھێشت ھیچ بڵێ لێمان پرسی بۆچی گیراوی؟
“به تۆمه‌تی كاركردن بۆ ئیتلاعات و ده‌زگای زانیاری،لە لایەن دەزگای پاراستنی پارتییەوە براکەم دەستگیرکراوە”
وتی:” ھیچ نازانم تەنھا ئەوەنە ئەزانم لێرەم “، پاشان کۆتایی مانگی ١٢ مواجەی کرایەوە یەک دووجار دیومانە تەنھا نیو سەعات ئەویش بە ھەزار سوکایەتی تا ئەچینە ژوورەوە ھەموو گیانت ئەگەڕێن ھەموو شتێک قه‌ده‌غه‌یه”.
ئه‌و خوشكه‌ی پێشمەرگە زییندانیی کراوەکە بە “وڵات میدیا”ی راگەیاند:” لە ماوەی ئەم ٩ بۆ ١٠ مانگەدا ھەزارجار چووین تا کەسێک ببینین ھۆکاری گرتنی براکەمان پێ بڵێن کەسێک نەبوو وەڵامێکمان بدەنەوە، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بۆته‌وه و ده‌زانین كه به نوسراوی ڕێباز حه‌ملان ده‌ستگیر كراوه، ھەزارانجار پارێزه‌رمان ناردووە نەیان ھێشتوە فایلی براکەم ببینن، پاشان چووینەتە لای دادوه‌ری ئاسایش عەریزەمان داوە تاوەکو تەسکەرەو شتی مناڵەکانیمان بدەنەوە، کە ھەمووی بە براکەم بوو کاتێک گیرابوو،حاکم نوسی بۆ ئاسایش بۆمان کە فایلەکەی بەرن بۆ لای حاکم تاکو بریاری گەرانەوەی شتەکانی مناڵەکانی بدات کە پێویستیان بوو بۆ خوێندنیان، ئاسایش گشتی ھەولێر ھەر جوابیشیان نەداینەوە، وتیان کەسێک لێرە نییە بە ناوی “ڕۆژگار رزگار” لە کاتێکدا ئێمە لەوێ بینیمان بە ھەزار ئەم لاو ئەو لا خەریکبوو ساڵێک خوێندنی مناڵەکانی بفەوتێت”.
ئه‌و خوشكه‌ی وتیشی دۆخی ژیانی خێزانی براكه‌م باش نییه، چونكه” ئەو برایەم خێزاندارەو خاوەنی ٣ کچەو کرێچییە، ھیچ بژێویەکی ژیانی نییە، چەندین ئازاری براکەمیان داوە کە ئیعتراف بکات بڵێ من پیاوی شێخ لاھورم لە دوای ٥٨ رۆژ زیندانی تاکە کەسی و عەزێت و ئەشکەنجەدانەکەیان لە بەشی سیاسی ھێشتۆتەوە تا ئیستا ھیچ مادەیەکی نییە، لە ئیستادا لە دوای وەفاتی ئەو پێشمەرگەیە فایلی براکەمیان بردۆتە بەشی دژە سیخوری لەگەڵ چەندین کەسیتر، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئەمانە گروپن گیراون سیخوریان کردوە بۆ دژە تیرۆر”.
وتیشی:” لە ئیستا براکەم بۆ ماوەی 9 مانگ دەچێ نە ڕەوانەی لای حاکم کراوەو نە کەسیش دەزانێ کەی دادگایی ده‌كرێت، ھەموویان دەروونیان تێکچووه، لە کاتێکدا براکەم سەر بە ھێزەکانی حەفتایە دەبێت بدرێتە دادگای سه‌ربازی، ئەگەر تاوانێکیشی کردبێت، به‌ڵام بە داخەوە ھەزاران جار ھەوڵمان داوە سەرکردەکانی یەکێتی ببینین، تاکو ئاگاداریان بکەین لەو تاوانانەی كه ده‌رحه‌ق به براكه‌م ده‌كرێت، به‌ڵام نە شێخ لاھورو نە کاک کۆسرەت و نە کوڕەکانی کۆسرەت و نە كاك پاڤێڵ و نە كاك قوبادیشمان نەدیوە، کەچەندین جار مەکتەب سیاسی و ئەندامانی سەرکردایەتیەکانم ئاگادار کردوە، سه‌ردانی چەندین کەسایەتیمان کردوە بۆ ئەم مەسەلەیە، بەڵام یەکێتی زۆر خەم ساردە، بە داخەوە براکەم دەڵێت زۆر ئەشکەنجە دراوم کاتێک کە براوم ھەموو ھەوێکانی یەکێتیم پێ بوو، بۆیە به كاره‌با زۆرترین ئەشکەنجە دراوم “.
“هیوادارم به زووترین كات براكه‌م ئازاد بكرێت و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش خۆی به خاوه‌نی بزانێت “
گۆڤار رزگار داوا دەکات كه بچن به هانای براكه‌یه‌وه و ده‌ڵێت:” هیوادارم به زووترین كات براكه‌م ئازاد بكرێت و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش خۆی به خاوه‌نی بزانێت، هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌یه، با بیخاته ڕوو، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و دوور له ئه‌شكه‌نجه‌دان دادگایی بكات، ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم براكه‌م ئێستا گیانی له مه‌ترسیدایه و هیچ زه‌مانێك نییه به سیناریۆیه‌ك كۆتایی به ژیانی نه‌هێنرێت، ھەرچەندە لە سەرەتای گرتنیەوە مافی مر‌ۆڤم لێ ئاگادار کردوە، بە ڵام بە داخەوە تا ئەم کاتەش مافی مرۆڤ ھیچ بەرگریەک و سەردانێکی نەکردوە دووبارە داوا لە لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌موو خه‌مخۆرانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌م، هه‌وڵی جدی بده‌ن و گیانی براكه‌م ڕزگار بكه‌ن”.