وڵات:
وه‌زاره‌تى گه‌شوگوزار و كه‌لتورى چین هاووڵاتییه‌كانى ئاگادارده‌كاته‌وه “گه‌شت نه‌كەن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ڤایرۆسى كۆرۆنا تێیاندا بڵاوبووه‌ته‌وه”، لیستى ئه‌و وڵاتانه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه هاووڵاتییه‌كانى نابێت گه‌شتیان بۆ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى ئازار، وه‌زاره‌تى گه‌شوگوزار و كه‌لتورى چین به فه‌رمى رایگه‌یاند: “له‌پێناو پاراستنى گیانى هاووڵاتییه‌كانمان داوایان لێده‌كه‌ین دووربكه‌ونه‌وه له‌و وڵاتانه‌ى كه له ئێستادا بوونه‌ته سه‌نته‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
وه‌زاره‌تى گه‌شوگوزار و كه‌لتورى چین لیستى ناوى ئه‌و وڵاتانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هاووڵاتییه‌كانى نابێت گه‌شتى بۆ بكه‌ن له حاڵه‌تى زۆر له‌ناكاودا نه‌بێت كه بریتین له ” ئیتالیا، ئێران، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریكا، سوید، به‌ریتانیا، ئیسپانیا، نیوزله‌ندا، هۆڵه‌ندا، نه‌روویژ، دانیمارك، به‌لجیكا، كۆریا”.
حكومه‌تى چین له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌م داواكارییه‌وه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه “ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن كه ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌رى هه‌یه زۆر به ئاسانى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا ببن”.