وڵات: سۆشیاڵ میدیا وەرگیراوە لەئەکاوتنى تایبەتى لوقمان غەفوور
“ئه‌مانه‌وێت پاره له گیرفانی خه‌ڵكدا بێت بۆ خه‌رجكردن”
سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ داوای كرد له كۆنگرێس رێگه‌ی بده‌ن كه ده‌ستكراوه بێت له هاوكاری ئابوری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی كێشه‌ی دارایی ئه‌بن له قه‌یرانی نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس-دا. له‌گه‌ڵ رێوشوێنی پشكنینی فراوان راسته‌وخۆ كه به‌شێكه له‌و سه‌فقه گه‌وره‌یه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه ستیڤن منوشین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا كه شانبه‌شانی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ به‌شدار بوو باسی له‌وه‌كرد كه سه‌رۆك ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌و سه‌رفكردنی پاره‌یه جێبه‌جێكرێت. هه‌روه‌ها وتیشی:” له‌ئێستا به‌رپرسانی خۆجێی به‌وپه‌ڕی تواناوه رێگری ئه‌كه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ رێگری زیاتر له نه‌خۆشییه‌كه”.
بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ش كه سه‌رفده‌كرێت بۆ هاوكاری پێویستی به ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس هه‌یه.
به‌رپرسێكی باڵا له ئیداره‌ی ئه‌مریكا به تۆڕی ئه‌ی بی سی نیوز-ی وت:”تا كۆتایی مانگی ئهبرل نزیك 1000 دۆلار بۆ هاووڵاتیان سه‌رفده‌كرێت ئه‌گه‌ر كۆنگرێس ره‌زامه‌ند ببێت”.
به‌پێی قسه‌كانی وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكی ئه‌و بڕه پاره‌یه ئه‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی بژێوی ساڵانه‌ی خه‌ڵك. خۆ ئه‌گه‌ر وڵات به‌هه‌مان شێوه له دۆخی ئیمێرجنسیدا بوو ئه‌وا دوای دوو مانگ برێكی دیكه‌ش سه‌رفده‌كرێت. هه‌روه‌ها له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا وتیشی: “ئه‌مانه‌وێت به‌خێرایی پاره‌كه له گیرفانی خه‌ڵكدا بێت بۆ خه‌رجكردن”.
هه‌روه‌ها وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه 850 ملیار دۆلار بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی هاووڵاتیان ته‌رخانكراوه. له هه‌مانكاتدا هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس دڵه‌ڕاوكێیانه كه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی رویكردۆته دنیا هه‌مان سیقهیرانی ئابوری جیهانی 2008 دووباره بێته‌وه. مایك براون سیناتۆری كۆمارییه‌كان –ی سه‌ر به ویلایه‌تی ئندیانا ده‌ڵێت: “هه‌ست به‌نائارامی ئه‌كه‌م كه هه‌مان رووداوی 2008 دوباره‌بێته‌وه”.
یه‌كێكی تر له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ پێشتر گرتییه به‌ر كه‌مكردنه‌ی باج بوو له‌سه‌ر كۆمپانیا‌و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك رێكارێكی هاوكاری تا بزنس نه‌كه‌وێت.