وڵات:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاند: بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك درێژده‌كه‌ینه‌وه، تا 23ى مانگ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ به‌رده‌وامى ده‌بێت”.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى و پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیارمانداوه له كاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌وه‌وه تاوه‌كو كاتژمێر 12ى شه‌وى 23ى ئازار، له سه‌رجه‌م هه‌رێمى كوردستان درێژبكه‌ینه‌وه”.
وتیشى: “راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بڕیارێكى گشتگیره، له‌به‌ر ئه‌وه تكا له هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه مافى ئه‌وه‌یان پێدراوه هاتوچۆبكه‌ن، رێگه‌پێدانه‌كه بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى به‌كارنه‌هێنن، چونكه ئه‌مه له‌كۆتایدا زیان به ته‌ندروستى هه‌مووان ده‌گه‌یه‌نێت”.
وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ” ڤایرۆسى كۆرۆنا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابورى هه‌رێمى كوردستان كردووه، چونكه ئێمه‌ش به‌شێكین له جیهان، وه‌ك ده‌بینین چۆن كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى نه‌وت و ئابورى كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه هه‌مووان بیزانن ئه‌وه‌یه، حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى خۆى كرده قوربانى ته‌ندروستى هاووڵاتیانى”.