ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێى بە سەر ئێران سەپاند

  • March 18, 2020
  • 359 Views
ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێى بە سەر ئێران سەپاند

وڵات:

ئیدارەی ئەمریکا لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی سەپاندی سزای ئابووری بەسەر ژمارەیەک وڵات، گەمارۆی ئابووری خستە سەر ٩ دامەزراوە ی ئێران، چین، هۆنگ کۆنگ و باشووری ئەفریقا و ٣ کەس. 

لە روونکردنەوەیەکی نووسراودا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ٩ دامەزراوە و ٣ کەسایەتی خرانە نێو لیستی گەمار و سزای ئبووری کە بوار بە توندوتیژییەکانی ئێران دەرەخسێنن.

هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو کەسانەی رووبەرووی گەمارۆبوونەتەوە پشتگیری دارایی دەکەن بۆ توندوتیژی کە دواهەمینیان هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجی بوو و هەر لە روونکردەوەکەدا ئاشکراکرا کە هەنگاوی زیاتر دەگرنەبەر بۆ سزادانی زیاتری ئێران.

لەلایەکی دیکەوە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران داوایکرد سزا تاکلایەنەکەی ئەمریکا هەڵبگیرێت بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەو وڵاتە کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو