فەرهاد ئەتروشی: قەرەبوی هاووڵاتیان لەدەست ئێمەدا نییە و دەبێت حكومەت بڕیاربدات

  • March 19, 2020
  • 591 Views
فەرهاد ئەتروشی: قەرەبوی هاووڵاتیان لەدەست ئێمەدا نییە و دەبێت حكومەت بڕیاربدات

وڵات:

رۆژی چوارشەممە بەهۆی بارانی زۆر و دروستبونی لافاو لە پارێزگای دهۆك، بە سەدان خانو و دەیان ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوت و پارێزگاریش لەبارەی قەرەبوكردنەوەی هاووڵاتیان رونكردنەوە دەدات. 


رۆژی پێنجشەممە فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی زیانەكانی لافاو و قەرەبوكردنەوەی هاووڵاتیان وتی “بۆ قەرەبوی هاووڵاتیان لەدەست ئێمەدا نییە و دەبێت حكومەت بڕیاربدات،

زانینی زەرەر و زیانەكانیش تائێستا نەزانراوە و راپۆرتێكی لەسەر ئامادەدەكەین”.
وتیشی “بە تەنها زیانەكان لە دهۆك نییە، زاخۆ و سێمێل و شوێنی دیكەشی گرتۆتەوە”.

هاوکات لەوبارەیەوە ئەندامێکی شارەکەش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای قەرەبوو لە حکومەتی عێراق دەکات.

دیار بەرواری پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق داوای لە حکومەتی عێراق کردووە لە بودجەی حاڵەتە لەناکاوەکان پارە بۆ دهۆک دابین بکات.

داواشی لە پارێزگای دهۆک کرد راپۆرتێک لەسەر زیانەکان ئاڕاستەی بەغدا بکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو